داگیرکەری تورک لە لەندەن شەرمەزارکرا

کوورد و دۆستەکانیان لە لەندەنی پایتەختی بەریتانیان بە چالاکیەک هێرشی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و هاوکاری پەدەکەیان لەسەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزار کرد.

بە بەشداری ئەنجومەنی گەلی کورد، تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتوی گەلان (نەبەدەهە)، یەکێتی هێزی دیموکراتی بەریتانیا و رێکخراوەکانی کۆمەڵگای مەدەنی و کۆمەڵەکان لەبەردەم باڵیۆزخانەی تورک لە لەندەن، هێرشی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا شەرمەزارکرا.

لە چالاکیەکەدا دروشمی 'دوێنێ ئەرمینیا، ئەمڕۆ کوردستان' ، 'بێ سەرۆک ژیان نابێت' ، 'بژی بەرخۆدانی گەریلا' و 'ژن ژیان ئازادی' وترانەوە. لە قسەکردنەکاندا باسی ئەوەکرا کە هاوکاری هێرشی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی میدیا، هێرشی قڕکردنی سیاسی سەر هەدەپە، لەدژی گەلانی بندەستن.

لە چالاکیەکەدا ئاماژە بە دۆزی کۆبانێ و هێرشی سەر هەدەپە درا.

ف.ق