داواکارییەک لەبارەی وەیسی ئاکتاشەوە رەتکرایەوە
داواکارییەک لە دژی دواخستنی ئازادکردنی وەیسی ئاکتاش رەتکرایەوە.
داواکارییەک لە دژی دواخستنی ئازادکردنی وەیسی ئاکتاش رەتکرایەوە.
ماوەی ٣٨ مانگە هیچ زانیاری و هەواڵێک لەبارەی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و هەریەک لە عومەر خەیری کۆنار، حامیلی یەڵدرم و وەیسی ئاکتاش بەردەست نییە، کە لە زیندانی جۆری ئێفی ئاسایشی بەرزی ئیمراڵی زیندانیکراون. دیدار لەگەڵ پارێزەران وبنەماڵەکان بە پاساوی سزای دیسپلین رێگری لێدەکرێت.
وەیسی ئاکتاش کە یەک لە زیندانیانی ئیمرآڵییە، لە ٢٨ی نیساندا ماوەی سزاکەی تەواو بوو، بەڵام ئازادکردنی بە بڕیاری دەستەی کارگێڕی و چاودێری ساڵێک دواخرا. پارێزەرانی نوسینگەی یاسایی سەدە، لە دژی ئەو بڕیارە سەردانی لقی سێی دادگای جێبەجێکردنی سزا لە ئیمراڵیان کرد. دادگاکە لە ٢ی ئایاردا داواکەی رەتکردەوە.
بە گوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی مێزۆپۆتامیا دواجار پارێزەران سەردانی لقی یەکەمی دادگای سزا قورسەکانی بورسایان کرد. دادگاکەش سەرلێدانەکەی پارێزەرانی رەتکردەوە و بریارەکە لە ١٠ی ئایارەوە یەکلابووەتەوە.
زانرا پارێزەران سەردانی دادگای دەستوری هەمیشەیی دەکەن.
هـ . ب