دایکە گوڵزار کە میراتێکی پڕ لە تێکۆشانی لەدوای خۆی جێهێشت

دایکە گوڵزار کە ١٠ساڵ بەسەر ژیانئاواییدا تێپەڕدەبێت، میراتییەکی پڕ لە بەرخۆدانی لەدژی ئەشکەنجە، فشار و زوڵمی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری لەدوای خۆیەوە بۆ تێکۆشانی ئازادی جێهێشت.

گوڵزار قەیتان

شاهید حاڵی مێژووی کوردستان، قڕکردنی دێرسیم و دایکی یەكێک لە دامەزرێنەرانی پەکەکە عەلی حەیدەر قەیتان، گوڵزار قەیتان ١٠ساڵ پێش ئێستا ژیانئاوای کرد و چاوەکانی بەڕووی جیهانی پڕ لە ستەم و نادادی داخست. دایکە گوڵزار قەیتان لە دژی فشار و ئەشکەنجەی دەوڵەتی تورک ٨٥ ساڵەی تەمەنی بە بەرخۆدان دەربازکرد و بووە سیمبوڵی دایکانی بەرخۆدێر. بەم بەرخۆدانەیەوە وەک دایکێکی بەرخۆدێر یادکرانەوە و میراتییەکی پڕ لە بەرخۆدانی بۆ نەوەی نوێ جێهێشت.

گوڵزار قەیتان بە پێیی تۆمارە فەرمییەکانی دەوڵەت لە ١ی کانوونی دووەمی ١٩٢٩ لە گوندی هەنگرڤانێی دێرسیم چاوی بە دنیا هەڵهێناوە. دایکە قەیتان کە ئەندامێکی هۆزی حەیدەران بوو، لەو سەردەمەدا دێرسیم کە لە ژێر فشار و چەوساندنەوەی دەوڵەتی تورکدا بوو، بنەماڵە و هۆزەکەیان هەموو فشارەکانی دەوڵەتی تورکییان ڕەتکردەوە و ژیانێکی بە ناسنامەی کوردایەتی و عەولەویانەیان هەڵبژارد.

لە قڕکردنی ١٩٣٧-١٩٣٨دا لە بنەماڵەی گوڵزار قەیتان بە دەیان کەس، لە هۆزی حەیدەرانش بە هەمان شێوە هەزاران کەس کوژران. گوڵزار قەیتان لەو کاتەدا لە تەمەنی ٩ ساڵی ژیانیدا بوو. دوای ڕزگاربوونی لەو قڕکارییە گوڵزار قەیتانی نۆ ساڵە لەگەڵ ئەندامە ڕزگاربووەکانی بنەماڵەکانی دیکەدا ڕەوانەی قەیسەری کران.

گوڵزار قەیتان لەگەڵ ئەندامە ڕزگاربووەکانی بنەماڵەیەکدا ماوەی ١٠ ساڵ دەمێنێتەوە و لە دوای ساڵی ١٩٤٠ەوە سەرلەنوێ دەگەڕێتەوە بۆ دێرسم و لە گوندی هەنگرڤانێ ژیان دەستپێدەکاتەوە. دوای ئەوەی دەگەڕێتەوە گوندەکەیان، لەگەڵ عەلی قەیتاندا ژیانی هاوبەش پێکدێنێت. بنەماڵەی قەیتان کە تا ساڵی ١٩٧٠ لە دێرسیم مانەوە، ٧ منداڵییان هێنایە ژیانەوە. لەو سەردەمەدا لەگەڵ دەستپێکردنی تێکۆشانی دەنیز گەزمیشاندا فشار لەسەر بنەماڵەکەیان زیاتر بوو، دەوڵەتی تورک لەسەر فشارەکانی لەسەر ئەو بنەماڵەیە بەردەوام بوو.

ئاپۆیی کەوتنە ناو گوندی هەنگرڤانێ-یەوە

لە ساڵانی ١٩٧٥- ١٩٧٦دا چەندین گەنجی جیاواز هاتوچۆی گوندی هەنگرڤانێیان دەکرد. ئەم گەنجانە لەسەرەتادا وەک هاوڕێی کوڕە گەورەی بنەماڵەی عەلی قەیتان دەناسران. بەڵام لەگەڵ کاتددا ڕوونبوویەوە ئەو گەنجانە شۆڕشگێڕی کوردستانن. کە عەلی حەیدەر قەیتان یەک لەو گەنجە شۆڕشگێڕانە بوو. دایکە گوڵزار قەیتان هەر لەیەکەم ساتەوە پشتگیری لە گەنجانە کرد و ڕۆڵی دایکی شۆڕشگێڕییانی گێڕا.

لە باسکردنێکی ئەو گەنجانەدا گوڵزار قەیتان دەڵێت، 'کاتێک ئەو گەنجانەم بینی، لە چاوی ئەم گەنجانەدا تۆڵەیی قڕکردنی دێرسیمم دەبینەوە و تۆڵەی دەکەنەوە.' ئەم قسەیەیی دەربڕی ئەوەیە کە هەر ئەو کاتە چ ڕۆحێکی باوەڕداریی تێدا ناونشین بووە. بەم هۆیەوە دایکە گوڵزار ئامێزی خۆی بۆ ئاپۆییەکان کردەوە و بە هەموو شێوەیەک پشتیوانی دەکردن. بۆ گەنجانی شۆڕشگێڕ ئیدی بە جۆشەوە گوندی هەنگرڤانێ بووە ناوەندێک. چەندین کۆبوونەوە، دیدار و کاری پەروەردەیی تێدا ئەنجامدرا.

'خزمەتکردنی دەوڵەتی تورک خیانەتە'

لەگەڵ کودەتای ١٢ی ئەیلولدا دەوڵەتی تورک فشارەکانی زیاترکرد بۆ سەر بنەماڵەی قەیتان و بە عەلی قەیتانی هاوژینی گوڵزار قەیتانیان گوت، 'یان منداڵەکانت بهێنە یان لێرە بڕۆن'. بەم هۆیەوە لە دێرسیم دووخرانەوە. مانەوەیان لە کوردستاندا لێ قەدەغەکرا، بۆیە دوورخرانەوە بۆ شاری ئافیۆن. بەمەوە بۆ جاری دووەم گوڵزار قەیتان جارێکی دیکە ناچاری ئاوارەی کرایەوە و لە جێگەی خۆی دورخرایەوە.  لە مانەوەیاندا لەو شارەدا بنەماڵەی قەیتان ساڵانێکی پڕ لە زەحمەتییان تێپەڕاند. دوورخستنەوە لە ماڵ و حاڵی خۆیان بنەماڵەی قەیتانی توش بە زەحمەتی زۆرکرد. لەگەڵ هەموو ئەم  سەختیانەشدا بنەماڵەی قەیتان دەستبەرداری ژیانی تێکۆشەرەیان نەبوون. هەموو کاتێک باسکردنی کوردایەتی و باوەڕداری عەلەوی و قڕکارییەکانی سەر دێرسیم لەنێو بنەماڵەکەدا زیندوو بوو. باوکی عەلی قەیتان بە منداڵەکانی خۆی دەگوت، 'نابێت هیچ کاتێک خزمەتی دەوڵەتی تورک بکەن. کارمەند بوونی ئەو دەسەڵاتە بە تەواوەتی خیانەتە' و بەم شێوەیە هەڵوێستی خۆی لەدژی دەوڵەتی تورک نیشاندا. باوکی قەیتان لە ساڵی ١٩٨٤دا لە ژیانی ئاوارەییدا ژیانئاوای کرد. منداڵەکانی ئاشنای ژیانی شۆڕشگێڕی ببوون و بەشداری تێکۆشان ببوون.

دوای ژیانئاوای عەلی قەیتان، دایکە گوڵزار قەیتان لەگەڵ منداڵەکانییدا ڕوودەکەنە بورسا و لەوێ جێگیردەبن. دواتر گوڵزار قەیتان بۆ ئەوەی هەموو منداڵەکانی بەشداری ناو پەکەکە ببن، پشتیوانیانی کرد بۆ ئەوەی بەشداری ناو تێکۆشانی ئازادی کوردان ببن.

چەندین جار دووچاری زیندانیکردن و ئەشکەنجە بووەتەوە

گوڵزار قەیتان لە دوای ساڵی ١٩٩٠ەوە گەڕایەوە دێرسیم. لەو قۆناغەدا کە فشارێکی زۆری دەوڵەتی تورک هەبوو، لە ساڵی ١٩٩٣دا دەستبەسەر کرا و دواتر زیندانیش کرا. لە زیندانی ئەرزڕۆمدا ماوەی ٦ مانگ زیندانی کرا. دوای ئەوە بە ساڵێک جارێکی دیکە لە ٢٧ی تشرینی دووەمی ١٩٩٤دا کە ڕۆژی دامەزراندی پەکەکەیە، دەستگیر دەکرێتەوە. لە گرتوخانەکانی دێرسم، ئەلبستان و مەلەتی زیندانی کرا. دوای ماوەیەک لە زیندانیکردن لە زیندان بەردەدرێت و دووبارە دەگەڕێتەوە بۆ بورسا و لەوێیش فشار و ئەشکەنجەی بەرانبەر دەکرا. تەنانەت لەو کاتەدا بەڕێوەبەری ئاسایشی بورسای ئەوکاتە ڕاستەخۆ خودی خۆی ئەشکەنجە و دەستبەسەری دایکە گوڵزاری ئەنجام دەدات. لەگەڵ هەموو فشارەکاندا لەژێر ئەشکەنجەی سەختدا دایکە گوڵزار لە بەرخۆدانی خۆی بەردەوام بوو یەک وشەی ئاشكرا نەدەکرد. بەم هەڵوێستەی خۆیەوە لە تەمەنی ٧٠ ساڵەی ژیانییدا وەک 'دایکی بەرخۆدێری دێرسیم' باس دەکرا و بوو سیمبوڵی دایکانی بەرخۆدێر. دایکە گوڵزار قەیتان بە درێژایی ژیانی چەندین جار دووچاری زیندانی و ئەشکەنجە و دەربەدەری بووە بەڵام بۆ یەک ساتیش ملکەچی ستەمەکانی دەوڵەتی تورک نەبوو.

کاتێک جلوبەرگی گەریلای پۆشی

گوڵزار قەیتان لە ساڵی ١٩٩٥دا دەچێتە سوریا بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ. مانادارییەکی زۆری دەدا بە ڕێبەر ئاپۆ، بۆیە بۆ بینینی ڕێبەر ئاپۆ لە جۆشوخرۆشێکی زۆردا بوو. لەو ساتەی ڕێبەر ئاپۆ دەبینێت هێندە دڵخۆشی دەردەبڕێت وەک ئەوەی هەموو جیهانی بوبێت بە هی ئەو. گوڵزار قەیتان لەوێ جلوبەرگی گەریلا لەبەر دەکات و  بەم دڕێرە هەستی دڵخۆشی خۆی دەردەبڕێت، 'خۆزگا هەندێک درەنگتر بهاتمابایەتە ژیان، بۆ ئەوەی وەک ئەم کچە شۆڕشگێڕە جوانانەم چەکی تێکۆشانم لە شانکردبا و لە چیاکانی کوردستاندا شەڕی ئازادیم بکردایە'. گوڵزار قەیتان بۆ ماوەی ٦ مانگ لە سوریا دەمێنێتەوە و دواتر لەسەر داوای ڕێبەر ئاپۆ دەڕواتە ئەوروپا.

لە ئەوروپا باسی قڕکردنی ١٩٣٨ی دێرسم دەکات

لە دوای ساڵی ١٩٣٨ەوە دایکە گوڵزار بۆ جاری سێهەم ناچار بوو کۆچ بکات. ئەمجارە دەچێتە ئەوروپا و لە شاری ئیسنی ئەڵمانیا دەگیرسێتەوە. لەو شارەش لە تێکۆشان بەردەوام بوو لە پێناو تێکۆشانی ئازادی کوردستاندا بەشداری کۆنفرانس و کۆبوونەوەکان بوو، لەکۆنفرانسەکاندا وەک شاهیدحاڵێکی قڕکردنی دێرسم باسی قڕکردنەکانی سەر دێرسیم و ستەمی دەوڵەتی تورکی دەکرد.

ڕێبەر ئاپۆ: دایکە گوڵزار و دایکە خەدیجە لە بەها مەزنەکانی ئەم تێکۆشانەن

گوڵزار قەیتان کە تا دوا ساتەکانی ژیانی بوو بەشێک لە تێکۆشانی ئازادی کورد. هەموو کات بەشداری چالاکییەکان دەبوو، وە لە تێکۆشان و بەرخۆداندا بوو. بەهۆی کەسێتی پڕ لەسەربەرزی و تێکۆشانییەوە، ڕێبەر ئاپۆ لە زیندانەوە هەموو جارێک لە ڕێگەی پاریزەرەکانییەوە سڵاو و دیاری خۆی بۆ دەنێرێت. هەربۆیە ڕێبەر ئاپۆ دەستیشانیکردووە دایکانی هاوشێوەی گوڵزار قەیتان و خەدیجە ئاڵتون قارەمانی تێکۆشانی ئازادی کوردستانن و بەها و مانادارییەکی مەزنی پێ دەدان. ڕێبەر ئاپۆ بەم شێوەیە ناوینای هێناوە؛ 'دایکە گوڵزار بەهامانە. دەبێت مرۆڤ خاوەندارییان لێ بکات و دڵسۆزییان ببینێت."