دایکانی شەممە بۆ خەلیل و قاسم ئالپسۆی کە لەلایەن دەوڵەتەوە 'بێسەروشوێنکران' کۆبوونەوە

دایکانی شەممە بۆ خەلیل ئالپسۆی و قاسم ئالپسۆی کە خزمی یەکتر بوون و لەلایەن دەوڵەتەوە 'بێسەروشوێنکران' کۆبوونەوە.

خەڵک و دایکانی شەممە، لەپێناو کەسوکاریان کە لەدوای دەستبەسەرکردنیاندا بێسەروشوێن کران و کوژران، بۆ جاری ٩٩٨ ــەمین لە گۆڕەپانی قاڵاتاسارای کۆبونەوە و داوای دادوەری دۆسیەکانیان کرد و لەم هەفتەدا لە داوای چارەنووسی خەلیل ئالپسۆی و قاسم ئالسۆی-یان کرد. خەلیل و قاسم ئاڵپسۆی لە ساڵی ١٩٨٤ لەلایەن پۆلیسەوە لە شارە جیاجیاکان دەستبەسەرکران و دواتر هیچ زانیارییەک لەسەریان وەرنەگیراوە.

بەیاننامەی ئەم هەفتەیەی دایکان لەلایەن ئەندام کۆمیسیۆنی بێسەروشوێن کراوان، لقی ئەستەنبوڵی IHD، سەبلا ئارجان خوێندرایەوە.

دوای بەیاننامەکە، لەیلا ئالپسۆی هاوژینی قاسم ئالپسۆی قسەی کرد و وتی: "هێشتا گۆڕی هاوژینەکەم دیار نییە و تا مردن داوای لەسەر ىێ سەروشوێن کردنی هاوژینەکەم داوای لێپرسینەوە دەکەم."