(Die Partei) ٢٥٠ هەزار یوروی پێشکێشی مانگی سووری کوردستان کرد

Die Partei کە پارتێکی سیاسی ئەڵمانیایە، ٢٥٠ هەزار یوروی پێشکێش بە مانگی سووری کوردستان کرد. مارتین سۆنەبورن سەرۆکی گشتی پارتەکە چەکێکی گەروی وەک ڕەمز لە بەرامبەر باڵەخانەی (سی دی ئۆ) ڕادەستی بەڕێوەبەری مانگی سوور کرد.

Die Partei کە لە پەرلەمانی ئەڵمانیا خاوەنی دوو کورسیە، دوای هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی داگیرکەری بۆ سەر باکوور و ڕۆژهەڵاتی سوریا، دەستی بە کەمپەینی کۆکردنەوەی هاوکاری بۆ ڕۆژئاوا کردبوو. پارتەکە بەڵێنیدابوو هاوکاریەکان ڕادەستی ڕیکخراوە کوردیەکان بکات.

پارتەکە بە یارمەتی بودجەکەی ٢٥٠ هەزار یوروی کۆکردەوە و بۆ سەر حسابی مانگی سووری کوردستان نارد. مارتین سونەبورن سەرۆکی گشتی Die Partei هەڵوێستی حکومەتی ئوڵمانیای بەرامبەر داگیرکەری شەرمەزار کرد.

ف.ق