دەم پارتی بە وتنی "پیلانەکانتان پووچەڵ دەکەینەوە"کۆبوونەوەی بە پەلەکە بەڕێوە دەبات
دەم پارتی سەبارەت بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ ڕایگەیاند، "پیلانەکانتان پووچەڵ دەکەینەوە". پارتەکە بڕیاریدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ببەستێ.
دەم پارتی سەبارەت بە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ ڕایگەیاند، "پیلانەکانتان پووچەڵ دەکەینەوە". پارتەکە بڕیاریدا کۆبوونەوەیەکی بەپەلە ببەستێ.
دانیشتنی بڕیاری دۆسیەی کۆبانی کە تێیدا بە گشتی ١٠٨ سیاسەتمەدارن، ١٨ کەسیان دادگایی کردنیان بەردەوامە.
پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم) لەسەر لاپەڕەی دیجیتاڵ میدیا کاردانەوەی خۆی وەها بڵاوکردەوە: "ئەو سزایانەی لە دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانێ بەسەر هەڤاڵانماندا سەپێنراون، ناتوانن چاو ترسێنمان بکەن. ئەوانەی هێرشیان کردە سەر سیاسەتی دیموکراسی پێویستە بزانن پیلانەکانتان پووچەڵ دەکەینەوە، سەردەکەوین، گەل سەردەکەوێت.
دوای بڕیاری کەیسی کۆبانێ، ئێوارەی ئەمڕۆ (١٦ی ئایار) سەعات ١٨:٠٠دەستەی بەڕێوەبەری ناوەندی دەم پارتی و هاوسەرۆکانی پێکهاتەکان کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بەڕێوە دەبەن.