دەم پارتی بانگەوازی کرد بۆ ناڕەزایەتی دژی کودەتای قەیوم
دەم پارتی دەربارەی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی میکس داوای لە گەل کرد مافی ناڕەزایەتیی دیموکراتیکی خۆیان بەکاربهێنن.
دەم پارتی دەربارەی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی میکس داوای لە گەل کرد مافی ناڕەزایەتیی دیموکراتیکی خۆیان بەکاربهێنن.
پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەربارەی دەستبەسەراگرتنی شارەوانی میکس ڕاگەیاندراوی بڵاوکردەوە.
لە ڕاگەیاندراوەکەی دەم پارتی لەسەر میدیای دیجیتاڵ، گوتراوە: "سزای زیندانیکردن بۆ هاوسەرۆکی شارەوانی میکسی وان ئایڤاز حازر سەپێنرا و ئەمەش کرایە بیانووی دانانی قەیوم. دژی کودەتای قەیوم کە بەشێوەیەکی ناڕەوا و نایاسایی دەستبەسەرداگرتنی ئیرادەمانە، بانگەواز لە گەلەکەمان دەکەین مافی ناڕەزایەتیی دیموکراتیکی خۆیان بەکاربهێنن".