دەم پارتی دژی دانانی قەیوم لە پەرلەمان چالاکی ئەنجام دەدات

دەم پارتی دژی دانانی قەیوم لە پەرلەمان چالاکی دەکات و ئێشکگری ئەنجام دەدات.

لە پەرلەمان دژی دەستبەسەرداگرتن چالاکی ئەنجام دەدرێت

فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دژی دانانی قەیوم لە شارەوانی جولەمێرگ، لە پەرلەمان چالاکی دەکات و ئێشکگری ئەنجام دەدات.

فراکسیۆنی دەم پارتی بۆ لێکۆڵینەوە لە دانانی قەیوم و ئەو وێرانکارییانەی قەیوم لەگەڵ خۆیدا دەیهێنێت، پێشنیارێکی خستەبەردەم پەرلەمان. ئەمڕۆ وتوێژ لەبارەی پێشنیارەکەوە دەکرێت. پەرلەمانتاری دەم پارتی جولەمێرگ وەزیر پارلاک قسە دەکات، پاشان پەرلەمانتارانی دەم پارتی کورسییەکانی پەرلەمان "داگیر" دەکەن، زانراوە پەرلەمانتاران لافیتەی "شارەوانی ئێمەن، ڕێگە بە دەستبەرداگرتن نادەین" بەرز دەکەنەوە و درێژە بە چالاکی دەدەن و تا نیوەی شەو ئێشکگری دەگرن.