دەم پارتی: پێویستە هەمووان لە دژی تەڵەکانی دەسەڵات هۆشیار بن
سەرۆک فراکسیونی دەم پارتی گوڵستان کۆچیگیگیت، ڕایگەیاند: "پێویستە هەمووان بەباشی سەرەنجێک بە پێشهاتەکاندا بدەنەوە و هۆشیاری تەڵەکانی دەسەڵات بن.
سەرۆک فراکسیونی دەم پارتی گوڵستان کۆچیگیگیت، ڕایگەیاند: "پێویستە هەمووان بەباشی سەرەنجێک بە پێشهاتەکاندا بدەنەوە و هۆشیاری تەڵەکانی دەسەڵات بن.
سەرۆک فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان گوڵستان کلچ کۆچیگیت، دوایین پێشهاتەکانی لە ڕۆژەڤدا هەڵسەنگاند و باسی لەوەشکرد، لە دۆسیەی کۆبانێ سزای قورس بە سیاسەتمەداران درا، لە دۆسیەی پیلانی کۆبانێدا هاوڕێەکانمان زیاتر لە ٤٠٠ ساڵ زیندانیان بەسەردا سەپێندرا. هەموو بیروڕای گشتی تورکیا و جیهان بینی کە هیچ پاساوێکی یاسایی بۆ ئەم دۆسیەی پیلانگێڕییە نەبوو. لە بنەڕەتدا ئەم کەیسە پیلانگێڕییە و دژی سیاسەتی دیموکراسیە. ئاکەپە نەیتوانی بەرگەی سەرکەوتنی هەدەپە بگرێت لە ٧ی حوزەیران و هەر بۆیەش ئەم پیلانگێڕییەی دەست پێکرد. هەروەها دەیانویست تۆڵەی داعش بکەنەوە. ئەگەر داعش توانای داگیرکردنی کۆبانێ هەبوایە، ئەم دۆسیەیەی نەدەکردەوە."
بەردەوام کۆچیگیت باسی لەوە دەکرد، بەتایبەت لەسەر مردنی یاسین بۆرو، هاوڕێکانمان کرانە ئامانج، بەڵام لەو سزایانەی کە درا دەرکەوت هاوڕێکانمان لە مردنی ٥٢ کەس بەرپرسیار نین. لە هەموو ئەو تاوانانەی کە تۆمەتبار کرا بوون، بێتاوان دەرچوون. دۆسیەی پیلانگێری لەلایەن دادگاوە شکستی هێنا. هاوڕێکانمان لەسەر وتار، چالاکی و ڕێپێوانەکان سزا دراون.
ئەوەی لە تورکیا پێی دەوترێت دادپەروەری نەتەوەیی گۆڕاوە بۆ دادپەروەری کورد، سۆسیالیست، شۆڕشگێڕ، دیموکرات و فێمینیست.
لەسەر دۆسیەی پیلانگێڕی کۆبانێ، دەیانەوێت جارێکی دیکە لە دژی ئۆپۆزسیۆن پیلان بەکاربهێنن، دەیانەوێت ڕۆحی یەنیکاپی دووبارە دروست بکەنەوە. بۆیە پێویستە هەمووان بەباشی سەرەنج بدەنە پێشهاتەکان هۆشیاری هەرجۆرە تەڵەیەکی دەسەڵات بن.