دۆسیەی کۆبانی داهاتووی ئەم وڵاتە دیاری دەکات
نووسەران، ئەندامانی پەرلەمان، ئەکادیمیستەکان و پارێزەران کەبریتین لە ١٥٩ کەس، داوای ئازادی بۆ گیراوانی دۆسیەی کۆبانی دەکەن و دەڵێن "دۆسیەی کۆبانی داهاتووی ئەم وڵاتە دیاری دەکات."
نووسەران، ئەندامانی پەرلەمان، ئەکادیمیستەکان و پارێزەران کەبریتین لە ١٥٩ کەس، داوای ئازادی بۆ گیراوانی دۆسیەی کۆبانی دەکەن و دەڵێن "دۆسیەی کۆبانی داهاتووی ئەم وڵاتە دیاری دەکات."
نووسەران، ئەندامانی پەرلەمان، ئەکادیمیستەکان و پارێزەران کەبریتین لە ١٥٩ کەس لە بەیاننامەیەکی نووسراودا سەبارەت بە دۆسیەی کۆبانی کە لەوانەیە ١٦ی ئەم مانگە بەڕێوەبچێت، ڕایانگەیاند، "ئێمە لە سەروبەندی دۆسیەیەکداین کە داهاتووی وڵات دیاری بکات."
لە بەیاننامەکەدا هاتووە:
"ئەنجامی هەڵبژاردنی خۆجێی و نەرمبوونی کەشوهەوای سیاسی کە بە خواستی کۆمەڵگا بوو، چاوەڕوانی ئاشتی و سەقامگیری زیاتر کردووە. مەرجی یەکەم بۆ بەدیهێنانی ئەو چاوەڕوانی و هیوایە ئەوەیە کە دەسەڵاتی دادوەری لە گوشاری دەسەڵاتی سیاسی بێتەدەرەوە و لە چوارچێوەی دەستووردا دادپەروەرانە وەک دامەزراوەیەکی سەربەخۆ مامەڵە بکات."
لەم چوارچێوەیەدا ئێمە لە سەروبەندی بڕیارێکداین کە داهاتووی وڵات دیاری بکات. لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دۆسیەی کۆبانی یەکلایی دەبێتەوە. ڕوون دەبێتەوە کە حکومەت چەندە ڕێز لە سەروەری یاسا دەگرێت چەندە بیروڕای گشتی ناوخۆ و دەرەوە کە ئاشتی و دیموکراسیان دەوێت. چونکە ئەم دۆسیەیە وەک دۆسیەی گەزی یەکێکە لەو حاڵەتە سەرەکیانەی کە یاسا وەک ئامرازێک بەکاردەهێنرێت. بۆیە نەک تەنها بۆ حزب و گەلانی ناوچەکە، بەڵکو بۆ ئایندەی وڵاتەکەمان گرنگە.
بڕیارەکەی دۆسیەی کۆبانی نیشانەی کۆتایی هاتنی نادادپەروەری لە وڵات و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری دەبێت. دۆسیەی کۆبانی و دۆسیەی لەم جۆرە دەبێت بەپێی یاسا کۆتایی پێبهێنرێت.
پێویستە لە چوارچێوەی بڕیارەکانی دادگای مافی مرۆڤی ئەوروپا و کۆمیتەی وەزیرانی ئەنجومەنی ئەوروپا سەبارەت بە دەمیرتاش و زیندانیانی دیکە جێبەجێ بکرێن و دەستبەجێ ئازاد بکرێن. جێبەجێکردنی بڕیارەکانی ئەنجومەنی وەزیران لە ئەستۆی حکومەت و دەسەڵاتی دادوەرییە. چونکە ئەندامبوون لە ئەنجومەنی ئەوروپا پێویستی بەم ڕەچاو کردنانە هەیە.
پێشهاتە سیاسییەکانی ئەم دواییە دەرخەری ئەوەن کە سیاسەتی ململانێ و نادادپەروەری و بێ یاسایی، ئاشتی و متمانە بۆ کۆمەڵگا بەدیاری ناهێنێت. هیوادارین بڕیارەکانی دۆسیەی کۆبانی ببێتە ئامرازێک بۆ چەسپاندنی سەروەری یاسا و ئاشتی کۆمەڵایەتی."