بە دیمەن

دوێنێ ٧٠ بنەماڵە گەڕاونەتەوە شەنگال، ئەمڕۆش ٧٩ بنەماڵەی دیکەش دەگەڕێنەوە

شەنگالییەکانی نێو کەمپەکانی باشووری کوردستان بەش بەش دەگەڕێنەوە بۆ خاکی خۆیان. دوێنێ ٧٠ بنەماڵە گەڕانەوە و بە خۆشییەوە لە لایەن گەلەوە پێشوازییان لێکرا. پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ٧٩ بنەماڵەی دیکەش بگەڕێنەوە بۆ نیشتمانەکەیان شەنگال.

 لە کەمپەکانی مام ڕەشان و ئێسیا لە دھۆکەوە ٧٠ بنەماڵەی شەنگالی گەڕانەوە بۆ خاکی خۆیان.

شەنگالیەکان لە گوند و کۆمەڵگاکانی شەنگالدا بڵاو بوونەوە و نیشتەجێ بوون.

ئێوارەی دوێنێ کۆچبەرانی شەنگال گەیشتنەوە شەنگال و بە خۆشییەوە لە لایەن گەلەکەیانەوە پێشوازییان لێکرا.

پێشبینی دەکرێت ئەمڕۆ ٧٩ بنەماڵەی شەنگالی لە کەمپی مام ڕەشان بگەڕێنەوە خاکی خۆیان.

بەپێی بڕیارەکەی حکومەتی عێراق، کەمپەکانی باشووری کوردستان تا ٣٠ی تەمموز دەبێ چۆڵ بکرێن.

بۆیە گەڕانەوە بۆ شەنگال دەستی پێکردووە.

سەرەڕای ئاستەنگەکانی پەدەکە، شەنگالیەکان کە دەرفەتیان بۆ دەڕەخسێت دەگەڕێنەوە خاکی خۆیان.

هەروەها بەڕێوەبەری خۆسەری شەنگال پێشوازی لە کۆچبەران دەکات ولە نیشتەجێ بوونیاندا یارمەتیان دەدات .