دەوڵەتی تورک گوندی بازێی تۆپباران کرد
ڕاگەیاندرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی بازێی لە ناوچەی بەرواریی باڵای باشووری کوردستان تۆپباران کردووە.
ڕاگەیاندرا کە دەوڵەتی داگیرکەری تورک، گوندی بازێی لە ناوچەی بەرواریی باڵای باشووری کوردستان تۆپباران کردووە.
هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بە هاوکاری پەدەکە لەسەر باشووری کوردستان، بەردەوامە. لە کاتژمێرەکانی پێش نێوەڕۆ سوپای داگیرکەری تورک گوندی بازێی لە ناوچەی بەرواریی باڵای سەر بە ئامێدی تۆپباران کرد.
بەگوێرەی هەواڵی ڕۆژنیوز، گولـلە تۆپێک بەر ماڵێک کەوتووە و زیانی گەورەی پێ گەیاندووە.
هێرشەکەی دەوڵەتی تورک هاوکاتە لەگەڵ سەردانی سەرۆک وەزیرانی عێراق محەمەد شیاع ئەلسودانی بۆ هەولێر. بەپێی زانیارییەکان لە کۆبوونەوەی سودانی و بەرپرسانی پەدەکە بە هیچ جۆرێک باس لە هێرشەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر خاکی هەرێمی کوردستان و عێراق نەکراوە.