دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادە لە بێرن چالاکی ئەنجامدرا

دژی دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی کورد لە بێرنی پایتەختی سویسرا چالاکی ئەنجامدرا.

دەستبەسەراگرتنی ئیرادەی گەلی کورد لەلایەن ئاکەپە-مەهەپەوە لە بێرنی پایتەختی سویسرا شەرمەزارکرا.

جەماوەر بە پێشەنگایەتی یەکێتی هێزە دیموکراتیکەکان (ئەدەگەبە) کۆبوونەوە و دەستبەسەراگرتنی ئیرادەیان شەرمەزار کرد.

لەسەر ناوی ئەدەگەبە تونجای یەڵماز گوتی پێداگرین لەسەر ڕووخاندنی دەسەڵاتی ئاکەپە-مەهەپە کە پێداگرە لەسەر فاشیزم.

لەسەر ناوی کۆنسەی کوردی دیموکراتیکی سویسرا نەجدەت ئاتالای گوتی: "دژی هەوڵی دەستبەسەراگرتن لەلایەن فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپەوە، هێڵی ئێمە تێکۆشانی ئازادی و ئاشتی و خوشک و برایەتییە. درێژە بە هێڵی تێکۆشان دەدەین".

پاشان ڕاگەیاندراوی ئەدەگەبە بە زمانی ئەڵمانی خوێنرایەوە.

لە ڕاگەیاندراوەکەدا سیاسەتی قڕکردنی دەوڵەتی تورک لە بواری سەربازی و سیاسی و مرۆیی و ئیکۆلۆژی، هەروەها گۆشەگیری ئیمراڵی ئاشکرا کرا، بانگەواز لە گەل و دەسەڵاتی سویسرا کرا پشتیوانی لە دەسەڵاتی خۆسەپێن و نەژادپەرست و ڕەگەزپەرستی تورک نەکات، داوا لە گەلی سویسرا کرا ڕێگە نەدەن دەوڵەتەکەیان پەیوەندی خۆی لەگەڵ ئەردۆگانی دیکتاتۆر بەهێز بکات.

پاشان بانگەوازکرا بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکەی سبەینێ بۆ پشتیوانی گەلی جولەمێرگ لە کاتژمێر ١٤:٠٠ لە زیوریخ هالڤێت پلاتز.