فاشیزمی قەیوم لە جۆلەمێرگ لە زۆر شار شەرمەزار دەکرێت
هەڵکوتانە سەر شارەوانی جۆلەمێرگ، دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی و دانانی قەیوم لە زۆر شار شەرمەزار کرا.
هەڵکوتانە سەر شارەوانی جۆلەمێرگ، دەستبەسەرکردنی هاوسەرۆکی شارەوانی و دانانی قەیوم لە زۆر شار شەرمەزار کرا.
بە فەرمانی حکومەتی تورک هاوسەرۆکی شارەوانی جۆلەمێرگ محەمەد سدیق ئاکش لە کارلادرا و قەیوم لە شوینەکەی دانرا.
لە دژی فاشیزم لە چەندین شار چالاکی شەرمەزارکردن ساز دەکرێت.
هێزەکانی دیموکراسی، ئاشتی و رەنج لە ئیستەنبوڵ لە کاتژمێر ١٨:٠٠ لە گۆڕەپانی شیشهانە لە بەیۆغڵو کۆنفڕانسی رۆژنامەوانی ساز دەکەن.
لە چەندین شاری باکوری کوردستانیش چالاکی شەرمەزارکردن ئەنجام دەدرێن.
ئامەد: لە بەردەم ئەی ڤی ئێم جەیلان، کاتژمێر ١٥:٠٠
دێرسیم: شەقامی هونەر کاتژمێر ١٧:٣٠
چەولیگ: لەبەردەم بینای دەم پارتی شارەکە کاتژمێر ١٣:٠٠
ئێلیح: لەبەردەم بینای دەم پارتی شارەکە، کاتژمێر ١٣:٣٠
هـ . ب