فڕۆکە جەنگیەکانی تورک گوندەکانی قەندیل، ئاسۆس و پشدەریان بۆردومان کرد

فڕۆکە جەنگیەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکانی قەندیل، پشدەر و ئاسۆسیان بە چڕی بۆردومان کرد.

راگەیەنرا، بۆردومانەکە کاتژمێر ١٠:٣٠ لەو هەرێمانە ئەنجامدراوە.

سەرچاوە خۆجییەکان باسی ئەوەیان کرد کە گوندەکانی خەزنە، کۆیە، دۆڵی باڵایان، چیای بێرمکە، چیای ئەحمەدی بەرانبەر زینی وەرتێ و گوندی سێوەیسی پشدەر و سەرکەپکان بۆردومان کراون.

لەبارەی بۆردومانەکەی گوندەکانی ئاسۆس زانیاری بەدەست نەهێنراون. زیانەکانی بۆردومانەکە ئاشکرا نەکراون.

دەوڵەتی تورک بە شێوەیەکی سیستماتیک گوند و شوێنی نیشتەجێبوونی هاوڵاتیان دەکاتە ئامانج. بە پێی بەڵگەکانیش، دەوڵەتی تورک لەدژی گەریلاکانی ئازادی کوردستان چەکی کیمیایی و گازی ژەهراوی بەکاردەهێنێت.

ف.ق