فەرماندەی مەلەکەپە دڵشێر ڕێناس لە نوی-ئولم یادکرایەوە

یەک لە فەرماندەکانی مەلەکەپە دڵشێر ڕێناس (زافەر ئایدن) لە شاری نوی-ئولمی باشووری ئەڵمانیا بە چالاکییەک یادکرایەوە.

لە شاری نوی-ئولمی باشووری ئەڵمانیا یەک لە فەرماندەکانی مەلەکەپە دڵشێر ڕێناس (زافەر ئایدن) کە لە ڕۆژئاوا شەهیدبوو، بە چالاکییەک یادکرایەوە. چالاکییەکە لە کەسێتی دڵشێر ڕێناس بە خولەکێک ڕێزگرتن بۆ یادکردنەوەی شەهیدانی تێکۆشانی ئازادی و شۆڕش و سۆسیالیزم دەستی پێ کرد.

لە وتەیەکدا بەناوی مەلەکەپەوە، باسی ژیانی دڵشێر ڕێناس کرا و دووپاتکرایەوە ڕێناس وەک فەرماندە و شۆڕشگێڕێکی گەنج لە دەریای ڕەشەوە لە پاراستنی شۆڕشی ڕۆژئاوادا جێی گرت. هەروەها ئاماژە بەوە کرا، دڵشێر ڕێنس بووەتە ڕێنیشاندەری کۆمۆنیستە گەنجەکان و بێ دوودڵی دژی سەرمایەداری شەڕی کردووە.

لەکۆتایی چالاکییەکەدا، بانگەوازکرا بڵندکردنی تێکۆشان دژی ئیمپریالیزم و سەرمایەداری.