فشاری حکومەتی فەرەنسا لە دژی کوردان شەرمەزارکرا

کوردستانیان لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا داوایان لە حکومەت و دەوڵەتی فەرەنسا کرد کۆتایی بە تاوانبارکردنی کوردان و هاوکاری دەوڵەتی تورک بهێنێت.

حکومەتی فەرەنسا شەرمەزارکرا

لە پاریسی پایتەختی فەرەنسا لەسەر بانگەوازی جەدەکە-فە و تەژەکە-فە بۆ کۆتاییهێنان بە هێرشی حکومەت و دەوڵەتی فەرەنسا بۆ سەر کوردان کە ساڵانی دوایی ڕووی لە زیادبوون کردووە، چالاکی ئەنجامدرا، ڕێپێوان و گردبوونەوەکە بە بەشداری هەزاران کورد بەڕێوەچوو.

لە ڕێپێوانەکەدا بە بەرزکردنەوەی درووشم دەوڵەتی فەرەنسا شەرمەزارکرا، ڕاگەیاندرا ئەوکاتەی دەوڵەتی داگیرکەری تورک گەلی کورد قڕدەکات، دەوڵەتی فەرەنسا بە ڕادەستکردنی کوردانی پەنابەری سیاسی کە مەترسی زیندانیکردنیان هەیە، دەبێتە هاوکاری قڕکردن.

لە ڕێپێوانەکەدا درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و "بێ سەرۆک ژیان نابێ" و "ژن، ژیان، ئازادی" و "ئەردۆگانی فاشیست، ماکرۆنی هاوکار" بەرزکرایەوە.

لە پالاس باستیل ڕێپێوانەکە گۆڕا بۆ گردبوونەوە، هاوسەرۆکی جەدەکە-فە خانێ ئاکدۆغان و شاهین پۆڵات و هاووتەبێژی ناوەندی چاندی کوردی ئەحمەد کایا، ئازاد دۆغان قسەیان کرد.