گەلی نسێبین دژی دەستبەسەراگرتن ڕێپێوانیان کرد

گەلی نسێبین بە ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ کودەتای قەیومیان شەرمەزار کرد.

لە ناوچەی نسێبینی مێردین هاوڵاتیان بە ڕێپێوانێکی بە مەشخەڵ دەستبەسەراگرتنی شارەوانی مێردین و ئێلح و خەلفەتیان شەرمەزار کرد.

جەماوەر لە گەڕەکی سەڵاحەدینی ئەیوبی کۆبوونەوە و مەشخەڵیان هەڵگرت و ڕێپێوانیان کرد، بە درووشمی "بەرخۆدان ژیانە، بێدەنگی مردنە" و "بە بەرخۆدان سەردەکەوین" و "بژی بەرخۆدانی گەلی کورد" تا بینای دەم پارتی ڕێپێوانیان کرد.

"بەرخۆدان بەردەوام دەبێت"

پەرلەمانتاری دەم پارتی کاموران تانهان ڕایگەیاند گەلی کورد قەیوم قبووڵ ناکات، لەلایەک باسی ئاشتی دەکەن و لەلایەکی دی قەیوم دادەنێن، قسە و کرداریان دژی یەکە، گوتی: "هەزار قەیوم دابنێن، گەلی کورد هەر دژی قەیوم بەرخۆدان دەکات گەلی کورد دەیەوێت خۆی بەڕێوەببات. خاوەنداری لە زمان و کەلتوور و بەهاکانی دەکات. لەبەرئەوەی گەلی کورد خاوەنداری لە ناسنامەی خۆی دەکات، زیهنیەتی دەوڵەت هێرش دەکاتە سەر شارەوانییەکانی".

جەختی کردەوە، دەستبەسەراگرتنی شارەوانییەکان هێرشە بۆ سەر زمان و کەلتووری گەلی کورد، گوتی: "گەلەکەمان دژی ئەمە بەرخۆدان دەکات، لێرە بەدواش هەرچی پێویست بێت دەیکەین".