گەنجان و ئینتەرناسیۆنالیستەکان لە چوارچێوەی چالاکییەکانی ١٥ی شوباتدا لە هاناو بوون

پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات لە ٢٢هەمین ساڵیدا ئیدانە دەکرێت. هەموو ساڵێک لە شارەکانی ئەڵمانیاوە تاوەکو ستراسبۆرگی فەرەنسا چەندین رێپێوانی درێژ مەودا رێکدەخرێت. ئەمساڵیش رێگری بە پاساوی جیا جیا بۆ چالاکییەکان دروست دەکرێن.

گەنجانی کورد و چالاکوانانی ئینتەرناسیۆنالیست لە ماوەى ٨ رۆژدا لە رێپێوانەکانیاندا لە ٩ شاردا پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی ١٥ی شوبات ئیدانە دەکەن.

یەکەم شار، کە ئەمساڵ چالاکییەکەى تیایدا دەستپێکرد، شاری هاناوە، کە لە ١٩ی شوباتی ٢٠٢٠دا بەهۆی ھێرشێکی نەژادپەرەستییەوە ٩ کەسی تیادا کۆمەڵکوژ کران.

چالاکییەکە لە مارکێت پلاتزی هاناو دەستپێکرد و ژمارەیەکی زۆر لە کوردستانیان، تورک و نوێنەرانی رێکخراوە ئەڵمانییەکان بەشدارییان تیادا کرد.

چالاکییەکە بە خولەکێک رێزگرتن بۆ گیانی ئەو کەسانەى لە کۆمەڵکوژییەکەى هاناودا کرانە ئامانج و قوربانی، دەستیپێکرد. پیلانگێڕیی نێونەتەوەیی و گۆشەگیریی ئیمراڵی ئیدانە کران و داوای ئازادی بۆ عەبدوڵا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد کرا.

ئەو چالاکییە، کە لە شاری هاناوی ئەڵمانیاوە دەستیپێکردووە تاوەکو ١٣ی شوبات بە بێ راوستان و بە درێژایی رۆژەکان لە زۆرێک لە شارەکاندا بە رێپێوان و گردبوونەوەى جەماوەری بەڕێوەدەچێت.

پلانسازیی چالاکییەکە تاوەکو ١٣ی شوبات بەم شێوەیەیە:

لە ٥ی شوبات لە شاری هاناو چالاکییەکان دەستیان پێکرد.

لە ٦ی شوبات دا لە فرانکفۆرت رێپێوانێک رێکدەخرێت. شوێنی کۆبوونەوە، گونتێرسبورگپارک دەبێت.

لە ٧ی شوبات دا لە دۆمپلاتز لە شاری ماینز لە کاتژمێر ١٤:٠٠ دا کۆبوونەوەیەکی جەماوەری رێکدەخرێت.

لە ٨ی شوبات دا لە دارمشتادا رێپێوانێک لە کاتژمێر ١٤:٠٠ دا لە بەردەم وێستگەى سەرەکیی میترۆ (HBF)دا رێکدەخرێت.

لە ٩ی شوبات دا لە مانهایم

لە ١٠ی شوبات دا لە ئیسلینگین

لە ١١ی شوبات دا لە باد کانستاد

لە ١٢ی شوبات دا لە فرایبورگ

چالاکییەکان لە ١٣ی شوبات دا لە رێکخستنی کۆبوونەوەیەکی جەماوەریی کۆتاییان پێدێت.

ژ.ت