گولسەرین یۆلەری: گۆشەگیری هۆکاری نەخۆشکەوتنی دەروونیە

سەرۆکی لقی ئەستەنبوڵی ئیهەدە گولسەرەن یۆلەری سەرنجی خستەسەر بارودۆخی گرتووخانەکان و زیندانیانی نەخۆش و وتی، "سیستەمی گۆشەگیری دەبێتە هۆکاری نەخۆشی"

گۆشەگیری لە زیندانەکان

سەرۆکی لقی ئەستەنبوڵی کۆمەڵەی مافەکانی مرۆڤ (ئیهەدە) گولسەرەن یۆلەرەی پەیوەست بە کێشەکانی زیندانیانی نەخۆش و کارەکانی ئیهەدە بۆ ئاژانسمان قسەیکرد و باسی لەوەکرد بە هەزاران زیندانی نەخۆشکەوتوو هەیە و بە زەحمەتییەکی زۆرەوە چارەسەری تەندروستی وەردەگرن.

گولسەرەن باسی لەوەکرد وێڕای هەبوونی نەخۆشییە جەستەییەکان، نەخۆشکەوتنی دەروونی زۆر هەیە و بەم شێوەیە بەردەوام بوو: "هۆکاری بنەڕەتی نەخۆشییە دەرونییەکانی زیندانیان بە تەنهاکردن و سیستەمی گۆشەگیرییە. بۆیە چاوپێکەوتنی زیندانیان بە بنەماڵەکان پەیوەندییەکی زۆر گرنگە بە جیهانی دەرەوە و پاڵپشتییەکی مەعنەوییە بۆیان. ڕێگریکردن لە چاوپێکەوتنی زیندانیان و هۆکاری هەژاری ئابوورییانەی هەندێک لە بنەماڵەکان بۆ ماوەیەکی زۆر درێژ ناتوانن چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانیاندا بکەن، بە شێوەیەک هەندێ بنەماڵە هەن ١٠ ساڵ جارێکیش ناتوانن چاوپێکەوتن لەگەڵ زیندانیاندا بکەن. بەم هۆکارە ڕۆچوونە ناو دۆخی تەنیاخستنی زیندانیان، هۆکارێکی بنەڕەتی نەخۆشە دەروونیەکانی زیندانیان و ئەم تەنیا بوونەیان دەگۆڕێ بۆ تراومایەکی کوشندەی دەروونی."

لە بەشێکی تری قسەکانیدا گولسەرەن باسی لە هۆکارێکی تری نەخۆشکەوتنی زیندانیان کرد و هۆکارەکەشی بە قەدەغەکردنی رۆژنامە و پەرتووک لە زیندانیان دانا.

لە کۆتای قسەکانیدا گولسەرەن یۆلۆری باسی لەوەکرد گۆشەگیری هۆکاری دروستبوونی نەخۆشییە و ئەوەی دیاریکرد کە لقەکانی ئیهەدە لەگەڵ هەموو گرتووخانەکاندا پەیوەندیدار دەبن و وتی: " داواکاریی بۆ چاوپێکەوتنەکان وەردەگرین. هەروەها ئەو نامانەی لە زیندانیەکانەوە دەنێررن لە ڕێگەی ئێمەوە دەگەیەنرێن، هەرەوەها نامەی پارێزەران  و بنەماڵەکان دەگەیەنین بە گرتووخانەکان، ڕەوشی گرتووخانەکان هەڵدەسەنگێنین و هەوڵی دەستوەردان لەو ڕەوشانەدا دەدەین."

گوڵسەرین سەرنجی خستە سەر پێویستی پاڵپشتیکردنی نێوان زیندانیان و بنەماڵەکانیان.