گوڵتان کشاناک هاوسەرۆکی پێشووی شارەوانی ئامەد کە لە زیندانی ئاسایشی باڵای کۆجاعەلی زیندانی کرابوو، ئەمڕۆ لە بڕیاری دۆسیەی کۆبانێ دا ئازاد کرا.
کشاناک بە دروشمی "ژن، ژیان، ئازادی" لەلایەن جەماوەرێکی زۆرەوە لە بەردەم زیندان پێشوازی لێکرا.
کشاناک لەبەردەم زیندانەکە قسەی کرد و وتی: "بەداخەوە بڕیارێک لە دۆسیەی کۆبانێی دا دراوە سیاسیە. هاوڕێکانمان ئازاد نەکران. بۆیە هەموومان نیگەران بووین. فیگەن سڵاوی بۆ هەمووتان هەبوو. ئەوەی پێویستمانە ئازادی و ئاشتییە نەک بەرائەت دەرکردن. پێکەوە تێدەکۆشین و سەرکەوتوو دەبین. مەسەلەکە بێتاوان بوون نییە، مەسەلەکە ئەوەیە کە ژینگەیەک دروست بکرێت کە کێشەکانی وڵات تێیدا چارەسەر بکرێن. ئێمە دەمانەوێت لە وڵاتێکدا بژین کە ژن، مرۆڤ، باوەڕ، ناسنامە و زمان تێدا ئازاد بێت. من بۆ گەلان داهاتوویەکی ئازادم دەوێت و بۆ هەموو ژنان و منداڵانی گەلەکەم ئازادییم دەوێت."