هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی مانیاس کەرەم تایلان خرایە زیندان

هاوسەرۆکی پێشووی هەدەپەی مانیاس کەرەم تایلان بەهۆی لێدوانێکییەوە بە پاساوی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" تۆمەتبارکرا و خرایە زیندان.

هاوسەرۆکی پێشووی پارتی دیموکراتیکی گەلان (هەدەپە)ی مانیاس کەرەم تایلان لە چوارچێوەی لێپرسینەوەی سەرۆکایەتی داواکاری گشتی کۆماری مانیاس دوێنێ لە شاری کۆپی موش دەسبەسەرکرا. لەو ئیفادەیەی لە بەڕێوەبەرایەتی پۆلیس لێی وەرگیرا، دەربارەی کارەکانی لەکاتی هەڵبژاردن لە مانیس لێپرسینەوە لە مانیاس کرا.

بەهۆی ئەو قسانەی لەکاتی هەڵبژاردن کردبووی، تایلان بە پاساوی "پرۆپاگەندە بۆ ڕێکخستن" تۆمەتبارکرا و ڕەوانەی دادگای موش کرا. تایلان لەڕێگەی سیستەمی دەنگ و دیمەنەوە ئیفادەی لێ وەرگیرا و ڕەوانەی دادگا کرا. دادگای سزای سوڵحی مانیاس بڕیاری زیندانیکردنی بۆ تایلان دەرکرد.

زانراوە تایلان ڕەوانەی زیندانی جۆری L ی پانۆسی ئاگری کراوە.