هەبەدەهە لە دژی کودەتای قەیوم چالاکی ئەنجامدا
جەنگاوەرانی ئەدهەم ساریسولوکی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر کودەتای قەیوم بۆ سەر ئیرادەی گەلی کورد، ئەوان لە ئیزمیر و بورسا دوو چالاکیان ئەنجامداوە.
جەنگاوەرانی ئەدهەم ساریسولوکی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە وەک کاردانەوەیەک بەرامبەر کودەتای قەیوم بۆ سەر ئیرادەی گەلی کورد، ئەوان لە ئیزمیر و بورسا دوو چالاکیان ئەنجامداوە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی هەبەدەهە شەوی ٩ی حوزەیران لە کەمالپاشای ئیزمیر لە نزیک کاتژمێر ٢٠ کارگەیەکی پالێت سوتێندرا. چالاکیەکە لە گەڕەکی سەکز ئەیلول ئەنجامدرا. لە چالاکیەکەدا کارگەیەکی پالێت، ٢ تەراکتۆر و حەفارەیەک زیانیان بەرکەوت.
هەبەدەهە هەروەها چالاکیەکانی ١٠ی حوزەیران لە بورسا لە بەرامبەر کارگەکانی رستن و چنین و ئەلکترۆنیک کە لە بینایەکی دوو نهۆمیدابوون، گرتە ئەستۆ.
لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە، "بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان لە بەرەی هەموو چەوساوەکاندا بەشدارە. ئێمە بانگەواز ئاراستەی فاشیزمی ئاکەپە-مەهەپە و لایەنگرانیان دەکەین؛ ئێوە دەکرێنە ئامانجی جەنگاوەرانی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان! ئێمە ئەو چالاکیانەمان وەک وەڵامێک لە دژی زەوتکردنی قەیوم ئەنجامدا. بژی شۆڕشی یەکگرتوومان".
هـ . ب