هەبەدەهە سڵاوی لە بەرخودانی ١٥-١٦ی حوزەیران کرد: لە دژی فاشیزم یەکدەگرین

هەبەدەهە سڵاوی لە بەرخودان گەورەی ١٥-١٦ی حوزەیرانی کرێکاران کرد و رایگەیاند، "ئێمە لە دژی سەرمایەداری و فاشیزم یەکدەگرین. خۆمان رێکدەخەین و شەڕدەکەین".

هەبەدەهە بە بۆنەی ساڵیادی بەرخودانی گەورەی ١٥-١٦ی حوزەیرانی کرێکاران راگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەبەدەهە ئەوەی خستەڕوو کە کاریگەری و دەستکەوتەکانی بەرخودانی ١٥-١٦ی حوزەیرانی کرێکاران  ئەمرۆ کە ساڵیادی ٥٤ەمینیدا هێشتا رێگە بە چینی کرێکاران و گەلانی رەنجدەر نیشان دەدات.

هەبەدەهە دەستنیشانی کرد کە تێکۆشانی شۆڕشی یەکگرتوو، لە دژی سەرمایەداری، فاشیزم، دەسەڵاتداری پیاو و ئیمپریالیزم سەنگەرێکی شەڕە  و رایگەیاند، " رزگاری چینی کرێکاران و گەلانی بندەست، بە گەورەکردنی ئەم سەنگەرەی شەڕ تێپەڕ دەبێت. ئێمە لە دژی سەرمایەداری و فاسیزم یەکدەگرین، خۆمان رێکدەخەین و شەڕ دەکەین! ژیانی کۆیلایەتی چارەنووس نییە".

هـ . ب