هەبەدەهە، یادی شەهیدانی ١٨ی ئایاری کردەوە: شۆڕشی یەکگرتووی گەلان سەردەکەوێت
هەبەدەهە، شەهیدانی ١٨ی ئایاری بە بیر هێنایەوە و پەیامی "شۆڕشی یەکگرتووی گەلان سەردەکەوێت"بڵاو کردەوە.
هەبەدەهە، شەهیدانی ١٨ی ئایاری بە بیر هێنایەوە و پەیامی "شۆڕشی یەکگرتووی گەلان سەردەکەوێت"بڵاو کردەوە.
کۆمیتەی بەڕێوەبەری بزووتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان، شەهیدانی ١٨ی ئایاری بە ڕێزدارییەوە بەبیر هێنایەوە.
هەبەدەهە بەیاننامەیەکی نووسراوی بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند: "مانگی ئایار لە مێژووی شۆڕشی جیهانی و تێکۆشانی شۆڕش لە تورکیا و کوردستان، یەکێک لەو مانگانەیە کە زۆرترین تێکۆشانی تێدا کراوە. لە شوێنێکدا کە ئێمە تێداین، یەکێک لەو ڕۆژانەی کە ئەم تایبەتمەندییە ناوازەیە بەم مانگە دەبەخشێت ١٨ی ئایارە. لە تورکیا و کوردستاندا تێکۆشان و بەرخۆدان لە ١٨ی ئایاردا گەیشتووتە لوتکە و بە تایبەتمەندی زیندوو و داهێنەرانەی خۆی، بوو بە قۆناغێکی مێژوویی کە ئێستا و داهاتوو دیاری دەکات. ئەمە تەنها وەک ڕۆژێک له ساڵنامەدا سەیر ناکرێت، بەڵکوو ڕۆژی کۆڵنەدانی شۆڕش، سەرکەوتن و تێکشکاندنی دوژمنە و ڕوونکردنەوەی داهاتوویە.
ئەوانەی لە ١٨ی گوڵاندا جەوهەری تێکۆشانی ئێمەیان بۆ شۆڕشی یەکگرتووی گەلان گۆڕی، پێشەنگ و ڕێبەری شۆڕشگێڕ ئیبراهیم کایپاک کایا، حەقی کارەر و چاران (فەرهادکۆرتای، ئەشرەف ئانیک، محەمەد زەنگین و نەجمی ئۆنەر)بوون. "هەر کامەیان بە خۆڕاگری خۆیان تێکۆشانی ئێمەیان بۆ شۆڕشێکی یەکگرتوو دیار کرد."
لە بەیاننامەکەدا ئاماژە بەمەش کراوە:
" شۆڕشی یەکگرتوو چاوەڕوانی ئەرک، تێکۆشان و بەرپرسیارێتیەکانی ئێمەیە. ڕێبەری شۆڕشگێڕی نەمر ئیبراهیم کایپاک کایا، شۆڕشگێڕی ئینتەرناسیۆنالیست حەقی کارەر و چاران کە ئاگری باوەڕی و بەرخۆدانیان لە زیندانی ئامەد بەرپاکرد، ڕێگای تێکۆشانمان بۆ شۆڕشێکی یەکگرتوو ڕوون دەکەنەوە. ڕێگای شۆڕشی یەکگرتوو، ڕێگای ئاگری ١٨ی ئایارە. بەڵێنیان پێدەدەین؛ شۆڕشی یەکگرتوو سەردەکەوێت، گەلەکەمان سەردەکەوێت، فاشیزم هەڵدەوەشێتەوە!"