HBDH:لە ئامانسوان ٤سەربازی سوپای تورک کوژران

تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان ( HBDH)چالاکییەکەی هاتای کە ٤سەربازی سوپای تورکی تێدا کوژران، گرتە ئەستۆی خۆی. بە پێی ئەو زانیارییانەی کە بڵاوکراوەتەوە لەوچالاکییەدا ٥ سەربازی تریش برینداربوون.

تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان ( HBDH) لە ڕاگەیەنراوێکی نووسراودا ئەوەی خستەڕوو کە لە ڕۆژی ٣ی تەشرینی یەکەم/١١ی ڕەزبەر لە دەورووبەری کاتژمێر ١١:٠٠ لە ناوچەی بەلەنێ-ی هاتای هێزەکانی گەریلا لەدژی گروپێک لە سەربازانی سوپای تورک چالاکییان ئەنجامدا. لەئەنجامی ئەو چالاکییەدا ئۆتۆمبیلی سوپای تورک وەرگێڕا و ٤سەربازی سوپای تورک کوژران و ٥سەربازی تریش برینداربوون.

تەڤگەری شۆڕشگێری یەکگرتووی گەلان ( ) ڕایگەیاند کە ئەوچالاکییە بە بۆنەی وەبیرهێنانەوەی ٢شەڕڤانی کۆمۆنیستی خۆی بەناوەکانی ئۆزان سۆکمەن وفرات شەران ئەنجامدراوە، کە لە ئەدەنە لەدژی ئۆتۆمبیلی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدابوو و لە ئیسکی شەهیر لە ناوماڵەکەیاندا کوژران.

ک-ش