هەڵبژاردنی یەکێتیی ئەوروپا دەستی پێ کرد

بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئەوروپا لە ٢٧ وڵاتی یەکێتی ئەوروپا دەنگدان دەکرێت، دەنگدان ڕۆژی پێنج شەممە لە هۆڵەندا دەستی پێ کرد.

بۆ هەڵبژاردنی ٧٢٠ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا لە ٦ ی حوزەیرانەوە لە یەکێتی ئەوروپا دەنگدان ئەنجام دەدرێت. دەنگدان لە هۆڵەندا دەستی پێ کرد، دەنگدانی ڕۆژی یەکشەممە لە کاتژمێر ٨:٠٠ دەستی پێ کرد.

ئەم هەڵبژاردنە لە ساڵی ١٩٧٩ ئەنجام دەدرێت، نزیکەی ٣٦٠ ملیۆن دەنگدەر (لە کۆی ٤٥٠ ملیۆن هاوڵاتی ئەوروپی) نوێنەری خۆیان لە پەرلەمانی ئەوروپا دیاری دەکەن.

بەربەستی هەڵبژاردن بەگوێرەی وڵاتان لەنێوان ٢٪ بۆ ٥٪ دەبێت، لە فەرەنسا ڕێژەکە بریتییە لە ٥٪ ، ساڵی ٢٠١٩ شەش لیستی فەرەنسا سەروو ٥٪ی دەنگەکانی وەرگرت، چاوەڕێ دەکرێت ئەمساڵ ٧ لیست بەربەستەکە تێپەڕێنن.

چاوەڕێ دەکرێت لە کاتژمێر ٢٠:٠٠ و پاش کۆتایی دەنگدان میدیای فەرەنسا خەمڵاندنەکانی هەڵبژاردنەکە بڵاوبکاتەوە، چاوەڕێ دەکرێت لە بوڵگاریا و سلۆڤاکیا و دانیمارکیش هەمان کات بڵاوبکرێتەوە. چاوەڕێ دەکرێت چەند لە نێوان ٢٠:١٥ بۆ ٢٠:٣٠ پەرلەمانی ئەوروپا بەگوێرەی خەمڵاندنەوە نەتەوەییەکان، ڕاگەیاندراوێک بڵاوبکاتەوە دەربارەی پەرلەمانی نوێ.   

پەرلەمانەکە ناوەندەکەی لە شاری ستراسبۆرگە، پێشتر لە ٧٠٥ کورسی پێکدەهات، بەڵام ئێستە ژمارەی کورسییەکان بۆتە ٧٢٠ کورسی.

پەرلەمانتارانی پەرلەمانی ئەوروپا بەگوێرەی نەتەوە و مەیلە سیاسییەکان هەڵنابژێردرێن، بۆ دامەزراندنی هەر گرووپێک لە ٧ وڵاتی جودا لانی کەم پێویستی بە ٢٣ ئەندامی پەرلەمانی ئەوروپا هەیە.

ئێستە هێزی سیاسی سەرەکی لە پەرلەمانەکە پارتی گەلی ئەوروپایە بە ١٧٦ کورسی، پاشان هاوپەیمانی پێسکەوتووخوازی دیموکراتیک و سۆسیالیستەکان بە ١٣٩ کورسی، نوێکردنەوەی ئەوروپا ١٠٢ کورسی، هاوپەیمانی ئازادی سەوز/ئەوروپا ٧٢ کورسی، گرووپی چەپ ٣٧ کورسی.

ڕاستڕەوی توندئاژۆ لە ئەوروپا لەنێو گرووپی دیموکراسی و ناسنامەدا بە ٤٩ کورسی نوێنەرایەتی دەکرێت، گرووپی ڕیفۆرمیست و موحافیزکارەکانی ئەوروپا خاوەنی ٦٩ کورسیین.

بەرزترین ڕێژەی دەنگدان لە ساڵی ٢٠١٤ بوو بە ڕێژەی ٥٧٪، لە ساڵی ٢٠١٩ دابەزی بۆ ٤٩٪.

پەرلەمانی ئەوروپا لەپاڵ کۆنسەی ئەوروپا لەسەر بناغەی پێشنیارەکانی کۆمیسیۆنی ئەوروپا یاسا جڤاکییەکان قبووڵ دەکات. پەیمانە نێونەتەوەییەکان و بابەتی فراوانبوونی یەکێتی ئەوروپا دەخاتە دەنگدانەوە.

پەرلەمان، سەرۆکی پەرلەمان (ئێستە ڕۆبێرتا میتسۆلا یە) و سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپا هەڵدەبژێرێت. ئورسولا ڤۆن دێر لەین کە لە ساڵی ٢٠١٩ ـەوە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپایە، کاندیدە بۆ سەرۆکی پەرلەمان لە شوێنی میتسۆلا. بەڵام وەرگرتنی پۆستەکە بۆ ئورسولا مسۆگەر نییە.