هەدەکە: گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە، دەبێت گۆشەگیری کۆتایی بێت

مەجلسی هەدەکە ی شاری ئایدین ئاماژەی دابە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و وتی، " گۆشەگیری تاوان لە دژی مرۆڤایەتییە و دەبێت کۆتایی بەم تاوانە بهێنرێت."

مەجلیسی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە)ی شاری ئایدین دەربارەی بەرخۆدان لە زیندانەکان و داڕمانی ئابووری ڕاگەیەنراوێکی دا. لە ڕاگەیەنراوەکدا باس لەوەکرا کە بە بیانووی پەتای کرۆنا بە نیازن کۆمەڵگە گۆشەگیربکەن.

لە ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە بۆ ئەو گیراوانەی کە مانیان لە خواردن گرتووە سزایان بۆ بڕاوەتەوە، چارەسەر پزیشکییان بۆ ناکرێت، مافەکانی مرۆڤ پێشێل دەکرێت و وترا، " سیاسەتی گۆشەگیری سەر ئۆجالان بۆ سەر هەموو گیراوانیش تەشەنەی سەندووە. لە دژی گۆشەگیری و پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤ مانگرتن لەخواردن بەردەوام دەکات.

لە راگەیەنراوەکەدا ئامەژە بەوە کراوە کە قۆناغی کرۆنا گۆڕاوە بۆ کوشتنی کۆمەڵگە و بووەتە هۆکاری داڕمانی ئابووری. لە راگەیەنراوەکەدا ئاماژە بە زۆربوونی کوشتنی ژنان کراوە.

ک-ش