هەفتەی ١٠٠٠ـەمین: دایکانی شەممە ڕوویانکردە گۆڕەپانی گالاتاسارای
دایکانی شەممە لە ١٠٠٠ـەمین هەفتەی چالاکییەکەیاندا ڕوویانکردە گۆڕەپانی گاڵاتاسارای و لەوێ کۆبوونەوە.
دایکانی شەممە لە ١٠٠٠ـەمین هەفتەی چالاکییەکەیاندا ڕوویانکردە گۆڕەپانی گاڵاتاسارای و لەوێ کۆبوونەوە.
تێکۆشان بۆ دادپەروەری کە دایکانی شەممە و چالاکوانان، لە ساڵی ١٩٩٥ــەوە، بۆ چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێنکراوەکانیان لە کاتی دەستگیرکردنیان و هەروەها دادگایی و سزادانی بکوژەکانیان دەستیان پێکردووە، تا ئەمڕۆش بەردەوامە و گەیشتووەتە هەزارەمین هەفتەی خۆی.
بۆ ئەوەی ئەم چالاکییە جەماوەرییە لە هەزارەمین هەفتەی خۆیدا ئەنجام بدرێت، ئەو بەربەستانەی پۆلیس کە لە ساڵی ٢٠١٨ەوە لە دەوروبەری گۆڕەپانی گالاتاسارای داینابوون، لابران. سەرەتا دایکان، چالاکوانان و پارێزەرانی شەممە هاتنە ناو گۆڕەپانەکەوە.
پێشبینی دەکرێت، هاو وتەبێژی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، ئەسەنگوڵ دەمیر و جەنگیز چیچەک، هاوسەرۆکانی دەم پارتی، تولای حاتم ئوغڵاری و تونجەر باکرهان لە ١٠٠٠ــەمین هەفتەی چالاکییەکەدا بەشداری بکەن. ئەوانەی لە گۆڕەپانەکەدا کۆبوونەوە جلیقەیان لەبەردابوو کە بە زمانی کوردی و تورکی لەسەری نووسرابوو "دایکانی شەممە".
دایکانی شەممە و چالاکوانان پلاکاردی ڕەش کە وێنەی کەسوکارە ونبووەکانیان کە لە کاتی دەستگیرکردنیاندا بێسەروشوێن کرابوون و نووسراوی "١٠٠٠ـەمین هەفتە" بەرز کردەوە و لە بەردەم پلاکاردەکاندا چەپکە گوڵیان دانا.
دایکانی شەممە و چالاکوانان دوای چالاکییەکەیان لێدوانێک بۆ ڕای گشتی دەدەن.