بە دیمەن

هەفتەی ١٠٠٠ـەمینی چالاکی دایکانی شەممە: تا دادپەروەری بەرقەرار نەکرێت، بەردەوام دەبین لە تێکۆشان

لە هەفتەی ١٠٠ـەمینی چالاکی دایکانی شەممە، سەدان کەس و بنەماڵە بۆ ئەوەی سەرنج بخەنە سەر کۆمەڵکوژی و ئەشکەنجەدانەکانی دەوڵەتی تورک کۆبوونەوە. لە چالاکییەکدا ڕاگەیەندرا تا دادپەروەری نەبێت تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت.

دایکان/چالاکانی شەممە بە بەشداریی پارتە سیاسییەکان و هێزە دیموکراتیکەکان لە گۆڕەپانی گالاتاسارای چالاکیی حەفتەی ١٠٠٠ــەمینی خۆیان ئەنجام دەدەن و داوای چارەنووسی کەسوکارە بێسەروشوێن کراوەکانیان دەکەن کە لە کاتی دەستبەسەرکردنیاندا دیار نەماون و کوژراون، هەروەها داوای دادگایی و سزادانی تاوانباریان کرد. لە چالاکییەکەدا هاو وتەبێژەکانی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان، ئەسەنگوڵ دەمیر و جەنگیز چیچەک، هاوسەرۆکانی گشتی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان تولای حاتەم ئۆغڵاری و تونجەر باکرهان بەشدارییان لە چالاکییەدا کرد.

لەلایەن سەبلا ئارجان ئەندامی کۆمیسیۆنی لقی ئەستەنبوڵ دژ بە بێسەروشوێن کردنی دەستبەسەر کراوەکان و کۆمەڵەی مافی مرۆڤ (İHD) بەیاننامەکە خوێندرایەوە. سەبلا ئارجان ڕایگەیاند: "تەنها شتێک کە بۆ دایکان و کەسوکاری بێسەروشوێن کراوەکان ماوەتەوە وێنەکانی دەست ئێمەیە، ئێمە ١٠٠٠هەفتەیە چاوەڕوانی ئازیزەکانمان بووین که لە لایەن دەوڵەتەوە کوژران و بێسەروشوێن کران. هەزار هەفتەیە داوای دادپەروەری دەکەین. بۆچی دۆسیەکان بەبێ سزا دەهێڵرێنەوە؟ ئێمە لەبیرمان نەچووە و قەد لەبیرمان ناچێتەوە. هەزار هەفتەیە لێرە دەنگ بەرز دەکەینەوە، لەمەودواش دەستبەرداری تێکۆشانمان نابین."

سەبلا ئارجان ڕوونیکردەوە، لە ٢٧ی ئایاری ١٩٩٥ـەوە لە گۆڕەپانی گالاتاسارای بەداوای دادپەروەری کۆدەبنەوە، زۆرجار ڕێگریمان لێکرا، بە توندوتیژی و هێز دەستوەردانیان لە چالاکییەکانمان کرد و هەوڵی کۆتایی هێنانی چالاکییەکانمانیان کردووە و دەستبەسەر و دادگایی کراوین. بەڵام ئێمە قەد دەستبەرداری تێکۆشانمان نەبووین."

کەسوکاری کوژراو و بێسەروشوێن کراوەکان قسەیان کرد

کەسوکاری کوژراوەکان، سوپاس و پێزانینی خۆیان بۆ پاڵپشتی هەموو لایەک دەربڕی و داوای دادپەروەرییان دوبارە کردەوە.

 هەروەها ڕایانگەیاند، ئێمە دەستبەرداری گالاتاسارای نابین، تا تانسو چیلەر، محەمەد ئاگار و کۆرکماز تانهان دادگایی دەکرێن. بێگومان ڕۆژێک مەجبوور دەبن گوێ بدەنە داواکارییەکانمان، ئێمە تا بکوژەکان ڕادەستی دادگا دەکرێن بەردەوام دەبین لە چالاکییەکانمان.

لە کۆبوونەوەکە کەسوکاری کوژراوەکان خواست و داواکارییەکانی خۆیان دوبارە کردەوە و بەڵێنیان دا هەتا ڕادەست کردنی تاوانباران بە دادگا و لێپرسینەوەیان بەردەوام دەبن لە چالاکییەکانیان.

هەروەها لە میانەی چالاکییەدا پەیامی پشتیوانی بۆ دایکانی شەممە کە لە دەرەوەی وڵاتەوە هاتبوون خوێندرایەوە.