هەپەگە: هاوڕێمان زال شەنگال شەهید بوو

هەپەگە رایگەیاند لە ٩ی ئەیلولدا لە شڕنەخ گەریلایەکیان بە ناوی زال شەنگال شەهید بووە. هەپەگە وتیم لە چالاکیەکدا ٣ ئەندامنی هێزە تایبەتەکانی داگیرکەران سزادراون و زال شەنگالیش بە شێوەیەکی فیدایی شەڕی کردووە.

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی، "٨ی ئەیلولی ٢٠٢١ سوپای داگیرکەری تورک لە ناوچەی ئەلکێی شڕنەخ ئۆپەڕاسیۆنێکی فراوانی دەستپێکرد. ٩ی ئەیلول هێزەکانمان دوای ئەوەی چاودێری دوژمنیان کرد، چالاکیان ئەنجامدا.

لە چالاکیەکەدا ٣ ئەندامنی تیمە تایبەتەکانی دوژمن سزادران. لە چالاکیەکەدا هاوڕێمان زال شەنگال تا دوایین ساتی تەمەنی شەڕی کرد و شەهید بوو."

ناسنامەی گەریلا شەهیدەکەمان بەم شێوەیەیە:

ناسناو: زال شەنگال گابار

ناو و پاشناو: حەمید یازان

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی باوک و دایک: گولشەن و فەیسەل

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٩ی ئەیلولی ٢٠٢١ / شڕنەخ

***

هەپەگە وێڕای ئەوەی باسی لە ژیان و خەباتی شەهید زاڵ شەنگال کردووە هەروەها وتی، "سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوادەی هاوڕێمان زاڵ شەنگال دەکەین کە جێگەی لە دڵی هەموو هەڤالانیدا کردەوە و بە پێکەنینی بووەتە مۆڕاڵ بۆ هەموو هاوڕێکانی و سەرەخۆشی لە هەموو گەلی وڵاتپارێزی وان و کوردستان دەکەین."

ف.ق