هەپەگە: هەموو کاتێک رێگامان بە سەرفرازی ڕۆناک دەکەنەوە

هەپەگە بەڕێزەوە یادی دوو گەریلای کردەوە کە لەساڵی ٢٠١٨ لە ئەنجامی هێرشی ئاسمانیدا شەهید بوون و وتی، "هاوڕێکانمان جیلۆ و ماهیر بە قاڕەمانێتی، کە رۆحی فیدایی ئاپۆیی و جۆشێکی گەورەیان پیشاندا، رێگای ئێمە بەرەو سەرفرازی رۆناک دەکەنەوە."

ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەبارەی ٢ گەریلا کە لە زاپ شەهید بوون راگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

راگەیەنراوەکەی هەپەگە بەم شێوەیەیە:

"١٧ی نیسانی ٢٠١٨ بەهۆی هێرشی ئاسمانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک بۆ سەر هەرێمی زاپ، هاوڕێکانمان جیلۆ و ماهیر شەهید بوون.

هاوڕێکانمان جیلۆ و ماهیر، هەر یەکە لەناو خانەوادەیەکی وڵاتپارێز لەدایک بوون و لەناو ژینگەیەکی تێکۆشەردا لەسەر بەهاکانیان گەورە بوون. بە کەلتوری جۆگرافیایەکی بەو شێوەیە، لەگەڵ هەموو سیاسەتی فشار و ئاوارەکردنی دەوڵەتی تورک هیچ کاتێک سەریان دانەنەواند و تێکۆشانیان کرد و گەیشتنە لوتکە. هاوڕێکانمان جیلۆ و ماهیر کە بە کەلتوری بەرخۆدان گەورە بوون، کردەوە کۆمەڵکوژیەکانی دەوڵەتی تورکی فاشیست و قڕکەریان لەنزیکەوە بینی، بە بریارێکی رادیکالانەوە بەشداریان لە ریزەکانی گەریلادا کرد. هاوڕێکانمان هەموو کاتێک زانیاری خۆیان زیاد کرد و بە ئایدۆلۆژیای ڕێبەر ئاپۆ قوڵ بوونەوە، بە کەلتوری بەرخۆدێری گەورە بوون و فەلسەفەی ڕێبەرتیان گەیاندە یەکتری، کەسایەتی میلیتانی فیدایی پرۆفیشناڵ و ئاپۆییان پێشکەش کرد.

هاوڕێکانمان جیلۆ و ماگیر لە زاگرۆس بوون بە خاوەن پراکتیکێکی پێشەنگ و لە زۆر چالاکیدا گورزی گەورەیان لە دوژمندا. هەموو کاتێک بیریان لە سەرکەوتن دەکردەوە، ئاگاداری ئەرکەکانیان بوون و هەموو ئەرک و بەرپرسیاری خۆیان لە پراکتیکی گەریلادا بە سەرکەوتویی و فیداکاریەکی گەورەوە جێبەجێ کرد. هاوڕێکانمان کە ئاگاداری ئەرکەکانی پێشەنگایەتی فەلسەفەی رێبەرتی قوڵبوونەوە و لە خەباتی پراتیکیدا و لە قۆناغی پەروەردەدا هەموو کاتێک خۆیان بەرەو پێشەوە برد. ٢٠١٧ لەدژی جموجوڵی داگیرکەری سەر هەرێمی زاپ بەرخۆدانێکی گەورەیان پیشاندا و سوپای تورکی داگیرکەریان والێکرد کە لە گۆڕەپانی قەڵای بەدەو کشانەوە. لەو قۆناغە گرنگەدا هارێکانمان جیلۆ و ماهیر بە رەنجێکی گەورە، بە شێوەیەکی چالاک بەشداریان لە هەموو چالاکیەکاندا کرد و نەیانهێشت دژمن چاوی بکاتەوە. دەوڵەتی داگیرکەری تورک  بە ترسنوکی و تەنگەتاوی پشت بە تەکنیکی شەڕ و نۆکەری دەبەستێت کە دەیانەوێت رێگری لە چالاکی هاوڕێکانمان بکەن و لە گورزی گەورە خۆیان رزگار بکەن. هاوڕێکانمان ٢٠١٨ پێشەنگایەتی زۆر چالاکیان کرد کە لە چالاکیەکاندا گورزی گەورە لە دوژمندرا، دوای چالاکی ١٧ی نیسانی ٢٠١٨ لە ئەنجامی بۆردومانێکدا شەهید بوون. هاوڕێکانمان جیلۆ و ماهیر بە قاڕەمانێتی کە بە رۆحی ئاپۆیی و خۆش و خڕۆشێکی گەورەوە تێکۆشان، رێگای ئێمە بەرەوە سەرفرازی رۆناک دەکەنەوە و هەموو کاتێک وەک قاڕەمانانی زاگرۆ بەبیردەهێنرێنەوە.

لەم چوارچێوەیەدا سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاڕاستەی خانەوای هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانمان و هەموو گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و سوێند دەخۆین تێکۆشانی هاوڕێ شەهیدە قاڕەمانەکانمان بە سەرفرازی بگەیەنینە ئامانجی خۆی.

نازناو:جیلۆ ئەلباک

ناو و پاشناو: بورهان دەلیباش

شوێنی لەدایکبوون: وان

ناوی دایک و باوک: ئاینور و شەوکەت

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٧ی نیسانی ٢٠١٨/ زاپ

نازناو: ماهیر زۆزان لیجە

ناو و پاشناو: شەعبان دۆغوچ

شوێنی لەدایکبوون: ئامەد

ناوی دایک و باوک: فەلەک  و نورەدین

شوێن و کاتی شەهادەت: ١٧ی نیسانی ٢٠١٨/ زاپ

ف.ق