هەپەگە لەبارەی جموجووڵی سەربازی پەدەکە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە

هەپەگە لەبارەی ئەو هەواڵانەی کە باس لە جموجووڵی سەربازی هێزەکانی پەدەکە لە هەرێمەکانی گەریلا دەکەن لە میدیاکاندا ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە و وتی: "ئەو جموجووڵانەی بە ئاڕاستەی هەرێمەکانی گەریلا دەکرێن، مەترسی جددی دروست دەکەن."

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە ئەوەی خستەڕوو، "لەماوەی چەند ڕۆژی ڕابردوودا لە میدیاکاندا باس لە جموجووڵی هێزەکانی پەدەکە بەرەوە ناوەندەکانی گەریلا لە باشووری کوردستان بڵاودەکرێنەوە. ئێمە بینیمان کە جموجووڵی سەربازی لە هەرێمی گارەی نزیکی ئاکرێ و ئامێدی زیاتر بووە."

ئەو هێزە ٢٥ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٠ هەوڵیداوە لە دەڤەرەکانی گەریلاوە بچێتە سنوری ئاکرێ و لە هەمان کاتدا لە هەرێمی گارە جێگیر ببن و سەنگەر دروست بکەن. هێزەکانمان بۆ ئەوەی هێزەکانی پەدەکە زیاتر بەرەوە هەرێمەکانی گەریلا نەچن، هوشداری پێویستیان داوە. لەگەڵ جووڵەی هەمان هێز لە کاتژمێر ٢٢:٣٠دا دەوڵەتی داگیرکەری تورک هەرێمەکەی بۆردومان کردووە.

لە سەرەتادا بۆ گەلی وڵاتپارێزی خۆمان لە هەرێم و باشووری کوردستان دەڵێین کە جموجووڵی ئەو هێزانە بەرەوە هەرێمەکانی گەریلا مەترسی جددی دروست دەکەن. بۆیەش داوا لە گەلەکەمان دەکەین کە بۆ ڕاگرتنی ئەو هێزانە هەوڵ بدەن و گەلەکەمان لە کوردستان هەستیار بێت."

ف.ق