هەپەگە ناسنامەی گەریلایەکی شەهیدی ڕاگەیاند

هەپەگە ڕایگەیاند کە گەریلا ئەحمەد شێخ مووس( ئامەد دۆرشین) لە ڕێکەوتی ٢٢ی کانوونی دووهەمی ٢٠٢١ بە هۆی هێرشی ئاسمانی سوپای داگیرکەری تورک شەهید بووە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە لەم بارەیەوە ڕاگەیەنراوێکی بڵاوکردەوە.

دەقی ڕاگەیەنراوەکە بەم شێوەیە:

" لە ڕاگەیەنراوێکدا لە ڕۆژی ٣٠ی کانوونی ٢٠٢١ ئێمە ڕامانگەیاند کە ٢٢ی کانوون ناوچەی حاجی ئۆمران و بەردەسوور بۆردومانکراون و لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا هاوڕێیەکی ئێمە بەناوی ئامەد دۆرشین شەهید بووە.

ناسنامەی تەواوی ئەم هەڤاڵە شەهیدەمان بەم شێوەیە:

ناسناو: ئامەد دۆرشین

ناو و پاشناو: ئەحمەد شێخمووس

ناوی دایک-باوک: فاتما- شێخمووس

شوێنی لەدایک بوون: حەسەکە- ڕۆژئاوای کوردستان

شوێن وکاتی شەهید بوون: ٢٢ی کانوونی ٢٠٢١ / هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

سوپای داگیرکەری تورک بۆئەوەی ئەو گورزە سەختەی کە لە گەریلاکانی ئازادی کوردستانی خواردووە بشارێتەوە ،تێکشکاندنی خۆی بشارێتەوە، هەروەها نیشانی بدات کە لەهەمبەر گەریلادا سەرکەوتووە، هەموو جۆرە تیکنیک و کەرەستەی جەنگی خۆی بێ بەزەییانە بەکاردێنێت. هەربۆیە هێرشەکانی لە دژی مرۆڤایی، هێرشەکانی پێچەوانەوە ئەوە کە گەریلا لەناوببات بووە هۆی ئەوەی کە گەریلاکانی ئازادی کوردستان لەهەمبەر پیلانگێڕی تورک بەهێزتر ببن. سەرکەوتنی مێژوویی لە گارێ نیشانەیەکی گرینگی ڕۆحی فیدایی گەریلاکانی ئازادی کوردستان بوو. بێگومان ئافڕێنەر و نوێنەری ئەم رۆحە شەهیدانی قارەمانی ئێمەن. هەرهەڤالێکی ئێمە کە شەهیدبوون، خۆیان گەیاندە ئەم راستیە و وەک مەشخەڵێکی ئازادی ڕێگەی ئێمە و گەلەکەمانیان ڕووناک کردەوە.

هاوڕێ ئامەد لە ناوچەی حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کە پەکەکەی لێ بوو، لەگەل فکری ڕێبەر ئاپۆدا کەوتە بواری کردارییەوە، لە ناو بنەماڵەیەکی وڵاتپارێز کە بۆ تێکۆشانی ئازادی بەهایان داوە لەدایک بوو. هاوڕێ ئامەد بەهۆی ئەوەی کە بنەماڵەکەی وڵاتپارێز بوو،  ئەوە دەرفەتەی بۆڕەخسا کە لە نزیکەوەی تەڤگەری ئازادی کوردستان بناسێت و هاوکات لەگەل شۆرشی ڕۆژئاوای کوردستان بە ڕەنگێکی چالاک بەشداری شۆرش بوو. هاورێ ئامەد دوای ئەوەی کە ماوەیەک چالاکی کرد ، بۆ تێگەیشتن لە ڕامانی رێبەر ئاپۆ کە بنگەی ئایدۆلۆژیکی شۆڕشی ڕۆژئاوایە، بە وتی' گەڕانەوەی جەوهەری خۆم' بەرەو چیاکانی کوردستان هات.

هاوڕێ ئامەد دوای ئەوەی کە بەشداری ناوڕیزەکانی گەریلا بوو، بەفیداکارییەکی مەزن لەگەل ژیانی گەریلا و چیادا یەکی گرت. هاوڕێ ئامەد هەر زوو لە کاری چیا تێگەیشت و لەسەر بنگەی پارادیگمای ڕێبەر ئاپۆ بە وردبوونەوەیەکی گەورە هەوڵیدا ڕاستی گۆمەلایەتی گەل باشتر بناسێت. لە ئەنجامی ئەو لێگەڕینە خۆی گەیاندە ڕاستی کۆمەڵگە، هەروەها ڕاستی خۆی. تێگەیشتن لەوکاتەدا هەنگاوێکی دەسپێکی گۆڕانە، هەربۆیە هاوڕێ ئامەد لە ماوەیەکی کورتدا بووەت خاوەن تایبەتمەندی شۆرشگێڕێکی ئاپۆیی و خۆی کردە گەریلایەکی پێشەنگ. لەناو ژیانی گەریلایەتیدا بە سادە بوون و دڵفراوانی خۆی بەردەوام بەرەو پیش دەچوو،هەروەها لە بواری تووڕەیی لە دژی دوژمندا ئەوەی کرد شۆرشگێڕیکی نموونەیی. هاورێ ئامەد لەناو هەر هەلومەرجێکدا دلسۆری بۆ رێبەرایەتی و هەڤالانی شەهید هەبوو و باوەڕی خۆی بە شۆرش بە ئیرادەیەکی گەورە لەهەر کارێکدا نیشاندا. بەم شێوازە لە ژیان بووە هاورێ هاورێکانی، هەتا دوا هەناسەش لەو تایبەتمەندیانەی خۆی لای نەدا و بەشداری کاروانی شەهیدان بوو.

سەرەتا سەرەخۆشی لە بنەماڵەی هێژای هەڤاڵ ئامەد ، خەڵکی ڕۆژئاوا و تەواوی گەلی کوردستانی وڵاتپارێز دەکەین و بەلێنی خۆمان بە هەڤاڵانی شەهید کە ' ڕێبەرایەتی ئازاد، کوردستانی ئازاد' دووپات دەکەینەوە ."

ک-ش