هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە هێلسنکیی فینلاند ئیدانە کران

کوردان لە شاری هێلسنکیی پایتەختی فینلاند هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان بە رێکخستنی چالاکییەک ئیدانە کرد.

کوردانی فینلاند و دۆستەکانیان لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا و کامپی پەنابەرانی مەخمور رژانە سەرشەقامەکان و چالاکیی ناڕەزایەتییان ئەنجامدا.

چالاکییەکە لە شاری هێلسنکیی پایتەختی فینلاند بەڕێوەچوو و لە چالاکییەکەدا بە زمانەکانی کوردی، فینی و ئینگلیزی راگەیاندراو خوێندرانەوە.

لە راگەیاندراوەکاندا باس لە تاوانەکان و هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر بۆ سەر دەستکەوتەکانی کوردان کراوە.

هەروەها باس لە تاڵانکردنی سروشتی کوردستان کرا و راگەیاندرا، کۆمەڵگەى نێونەتەوەیی لەدژی کردارە دڕندانەکانی دەوڵەتى تورک بێدەنگە و تاوانەکانی دەوڵەتى تورکی داگیرکەر و ئەو بێدەنگییە نێونەتەوەییەیان ئیدانە کرد.

ژ.ت