هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک لە ستۆکهۆلم ئیدانە کران
کوردان لە ستۆکهۆلم بە رێکسختنی چالاکییەک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانەکرد و داوایان لە هەموو کوردان لە دژی خیانەت بوەستنەوە.
کوردان لە ستۆکهۆلم بە رێکسختنی چالاکییەک هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک-یان بۆ سەر باشووری کوردستان ئیدانەکرد و داوایان لە هەموو کوردان لە دژی خیانەت بوەستنەوە.
لە شاری ستۆکهۆلمی پایتەختی سوید لە دژی هێرشە داگیرکەرییەکانی دەوڵەتی تورک بۆ سەر هەرێمەکانی گەریلا چالاکییەک رێکخرا.
کوردستانیان بە پێشەنگایەتیی رێکخراوی ژنانی ئامارا و رێکخراوەکانی رۆژهەڵاتی کوردستان لە گۆڕەپانی سەرگلستۆرگێت کۆبوونەوە.
لە چالاکییەکەدا پۆستەر لەسەر دڕندەیی دەوڵەتى تورک بەرزکرایەوە و هاوکات لەگەڵ هێرشەکانی دەوڵەتی تورک هێڵی خیانەتیش ئیدانە کرا.
چالاکوانان داوایان لە هەموو رێکخراوەکان و رێکخستنە کوردستانییەکان کرد لە دژی هێڵی هاوکاریکردنی داگیرکەران هەڵوێستێکی بەهێز نیشان بدەن.
چالاکییەکە بە وتنەوەى دروشمەکانی "تیرۆریست ئەردۆغان" و "تورکیا بایکۆت بکەن" کۆتایی پێهات.
ژ.ت