هێرشەکانی داگیرکەری تورک بەردەوامە

سوپای داگیرکەری تورک ١٥٢ جار بە تۆپ و تانک و چەکی قورس، ١٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ٢ جار بە تەقەمەنی هێرشی کردە سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا.

لە ڕاگەیاندراوی ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە) هاتووە:

"هێرشەکانی سوپای داگیرکەری تورک بۆ سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان و هێزەکانمان لە هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا بەم جۆرەیە:

هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ:

داگیرکەران لە ١ ی حوزەیران لە کاتژمێر  ١٠:٠٠ ی بەیانی و کاتژمێر ١١:٠٠ ی شەو، لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم دەستیان بە جووڵە کرد و هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، لای خۆیانەوە هێزەکانمان وەڵامیان دانەوە و جووڵەی سەربازانی داگیرکەریان وەستاند.

لە ٢ ی حوزەیران لە کاتژمێر ١١:٠٠ ی بەیانی، هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان، لای خۆیانەوە هێزەکانی یەژاستار وەڵامیان دانەوە، لە ئەنجامدا چەند سەربازێکی داگیرکەر بەسزا گەیەندران و جووڵەیان وەستێنرا.

لە هەرێمی مەتینا

لە ٣١ ی ئایار و لە کاتژمێر ٨:٠٠ ی بەیانی، داگیرکەران هێرشیان کردە سەر هێزەکانمان لە گردی هەکاری، هێزەکانمان وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە، پاشان گۆڕەپانی بەرخۆدان تۆپبارانکرا.

هێرشەکانی داگیرکەری تورک:

لە ١ ی حوزەیران لە خواکوڕک، گۆرەپانەکانی چەمی لۆلان و سنینە و گۆشین و گردی شەهید هاوار، ٨ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کران، هەروەها لە ٣ ی حوزەیران گۆڕەپانەکانی دەشتی کافیا و گردی زەنگل لە گارە ٢ جار بۆردومان کران، بەهەمانشێوە گۆڕەپانی بەرخۆدان لە گردی ئامێدی لە ڕۆژئاوای زاپ ٣ جار بە فڕۆکەی جەنگی بۆردومان کرا، بەگشتی فڕۆکەکان ١٣ جار بۆردومانیان کرد.

لە ١ و ٢ ی حوزەیران، گۆڕەپانەکانی سەیدا لە ڕۆژهەڵاتی زاپ، سەنگەرەکانی گردی جودی و گردی ئامێدی و گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاپ، هەروەها گۆڕەپانی گردی شەهید پڵنگ لە مەتینا، گردی شەهید حەقی و گردی کاموران و چەمی لۆلان لە خواکورک، ١٥٢ جار بە تۆپ و تانک و چەکی قورس بۆمبارانکران.

لە ١ی حوزەیران لە کاتژمێر ٩:٢٠ ی بەیانی، گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاپ، دوو جار لەڕێگەی تەقەمەنییەوە بۆمبارانکرا.

سوپای داگیرکەری تورک هێرشی کردە سەر گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان لە گردی ئێف ئێم لە ڕۆژئاوای زاپ، هەوڵیدا بە شۆفڵ و بلدۆزەر سەنگەرەکان وێرانبکات".