هێرشی سەر دەم پارتی شەرمەزارکرا: ئێمە لەگەڵ گەلداین

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ڕحا هێرشی سەر بینای دەم پارتی شەرمەزار کرد و گوتی: "ئێمە لەگەڵ تێکۆشانی دیموکراتیکی گەلداین".

هێرشی سەر دەم پارتی شەرمەزارکرا

پلاتفۆرمی ڕەنج و دیموکراسی ڕحا، هێرشی ٨ و ٩ ی نیسانی سەر بینای پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) لە بێرەجوک شەرمەزارکرد. ڕاگەیاندراوەکە لەبەردەم بینای دەم پارتی خوێنرایەوە، پێکهاتەکانی پلاتفۆرمەکە و هاوسەرۆکی شارەوانی بێریڤان ئیلکایا ماناس و چەندین کەس بەشداربوون. لە ڕاگەیاندراوەکەدا لافیتەی "نا بۆ زەوتکردنی ئیرادە" و پانکارتی "ئێمە شکۆی خۆمان هەیە، بە بەرخۆدان مەزن دەبین، ناترسین، لێرەین" بەرزکرایەوە، وتەبێژی پلاتفۆرمەکە و هاوسەرۆکی لقی ڕحای سەندیکای کرێکارانی خزمەتگوزاری مەدەنی و تەندروستی (سەس) فەرهاد دەمیر قسەی کرد.

دەمیر ڕایگەیاند گەلی بێرەجوک لە ٣١ ی ئادار دەم پارتی هەڵبژارد و داوای کرد ڕێز لە ئیرادەی گەل بگیرێت، گوتی: "هەوڵی کەسانێک بۆ دەستبەسەرداگرتنی شارەوانییەکە لەڕێگەی چەکەوە، شەرمەزار دەکەین".

دەمیر ڕایگەیاند هەموو هەوڵێکی چەکداری بۆ دیزاینکردنەوەی ئیرادە و خواستی گەل شەرمەزار دەکەن و گوتی: "دەمانەوێت هەمووان بزانن، ئێمە لەگەڵ تێکۆشانی دیموکراتیکی گەلداین".

ڕاگەیاندراوەکە بە چەپڵەڕێزان کۆتایی هات.