لە ڕاگەیەنراوی ژووری یاسایی سەدەدا هاتووە، " موەکلی ئێمە بەڕێز ئۆجالان ماوەی ٢٢ساڵە لە ناو سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالیدایە. وەک دەزانرێت سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی وەک درێژەی گەلەکۆمەی نێونەتەوەیی دامەزاوە؛ هەتاکوو ڕۆژی ئەمڕۆ بە شێوەیەکی نایاسایی پەیڕەو دەکرێت و گۆڕاوە بۆ ڕێکخراوەیەک."
لە ڕاگەیاندنەکەدا هاتووە کە لە بەندیخانەی ئیمڕالی، یاسا، بڕیارەکانی دادگەی مافی مرۆڤی ئەورووپا و دادگەی یاسای بنەڕەتی، ڕاپۆرتی (سی پی تی) هەتاکوو ئیستا بە هیچ شێوەیەک جێبەجێ نەکراوە و سیاسەتی پڕۆپاگەندە بەڕێوە دەچێت.
لە درێژەی ڕاگەیەنراوەکەدا هاتووە، " مافی چاوپێکەوتنی بنەماڵە و وەسی، هەروەها گۆرینی کتێب، گۆڤار، تیڤی، نامە و هتد. لەو چوارچێەوەیەدا باسی کراوە. مافی بەکارهێنانی تەلەفون لەماوەی ٢٢ساڵدا تەنیا یەک جار دراوە.
یەکیک لە کردەوە هەرە گرانەکان لە بەندیخانەی ئیمڕالی گۆشەگیری قوورسە کە مافی ئاگایی وەرگرتن و پێوەندی گرتن لە گەل بەڕێز ئۆجالان ڕێگری لێدەکرێت. لە کاتی دیاری کراوەدا پێوەندی بەڕێز ئۆجالان بە جیهانی دەرەوە بەتەواوی بڕاوە.
لە ئیستاوە لە ٢٧ی نیسانی ٢٠٢٠ لەکاتی پیوەندی تەلەفوونی لەگەل بنەماڵەکەیدا بەم لاوە هیچ زانیارییەک لە دۆخی وەر نەگیراوە، هیچ پێوەندییەک لەگەلیدا ئەنجام نادرێت."
ژووری یاسایی سەدە ڕایگەیاند کە لە کاریگەری یاسایی و سیاسی گۆشەگیری مرۆڤ تێدەگات کە سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی نە تەنیا لە بەندیخانە، بەڵکوو لەسەر تەواوی گۆمەڵگەی تورکیادا سەپاوە.
لە ڕاگەیەنراوەکەدا وتراوە، " لەم کاتەدا کە گۆشەگیری هەیە، کەش و هەوای سیاسی و یاسایی وڵات لە بەرچاوانە. وەک ساڵی ڕابردووە لە دژی گۆشەگیری ئیمڕالی مانگرتن لەخواردن سەرلە نوێ دەستیپێکردووە. لە گەلیک داتای جیاوازدا دەبینرێت کە هەتاکوو سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی تێک نەشکێت، موومکین نییە ولات بگات بە پێوانەکانی دیموکراتیک.
لەم چوارچێەوەیەدا بەناوی ژووری یاسایی سەدەوە بە بۆنەی ١٥ی شوبات، ئێمە داوا لە هەموو لایەنە پێوەندیدارێک دەکەین کە هەموو هەوڵەکانیان بۆ شکاندنی سیستەمی گۆشەگیری ئیمڕالی بخەنەگەڕ."
ک-ش