هێزەکانی رژیمی ئێران کۆڵبەرێکی کوردیان بریندارکرد

لە ئەنجامی هێرشی هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران بۆسەر کۆڵبەران، لە ناوچە سنوورییەکانی بانەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان کۆڵبەرێک برینداربوو.

بەپێی هەواڵیکی کۆڵبەرنیوز، ڕۆژی ٩ی گولان، هێزە چەکدارەکانی ڕژیمی ئێران لە ناوچەی سنووریی ‘نەنور’ی بانە سەربە پارێزگای سنەی ڕۆژهەڵاتی کوردستان، دەستڕێژی گولـلەیان لە گروپێک کۆڵبەر کردووە.

بە گوێرەی هەواڵەکە، لەو هێرشەدا، کۆڵبەرێک بەناوی “ئەیوب” تەمەن ٢٧ ساڵ خەڵکی سەقز،کراوەتە ئامانج و بە قورسی برینداربووە و گوازراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی شاری بانە.

ک-ش