جەدەکەسە کۆنگرەی ناوبەری خۆی بەست
لە کۆنگرەی ناوبەری جەدەکە-سە نرخاندن بۆ ساڵانی خەبات کرا، پلانسازی نوێ و ڕێکخراو داڕێژرا، بەڵێندرا بۆ بڵندکردنەوەی تێکۆشان.
لە کۆنگرەی ناوبەری جەدەکە-سە نرخاندن بۆ ساڵانی خەبات کرا، پلانسازی نوێ و ڕێکخراو داڕێژرا، بەڵێندرا بۆ بڵندکردنەوەی تێکۆشان.
کۆنگرەی ناوبەری مەجلیسی کودی دیموکراتیکی سویسرا (جەدەکە-سە) کە چەتری ڕێکخراو و دەزگا کوردییەکانی سویسرایە لە بازل ئەنجامدرا.
کۆنگرەکە لە هۆڵی کۆنفرانسی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیکی بازل ئەنجامدرا، ١١ مەجلیس و ٦ کۆمۆنە و ٢ ئەندامی دەسپێشخەر بەشداربوون، خەباتی ساڵێکی کارکردن نرخێندرا و هاوسەرۆکانی کاتی هەڵبژێردران.
پاش خولەکێک ڕێزگرتن ئەندامی دیوانی هاوسەرۆکایەتی کەجەدەکە-ئە، موسا فارسئۆغلو قسەی کرد، شەهیدانی هەڵمەتی ١ حوزەیرانی بیرهێنایەوە، تیشکی خستەسەر کەمپەینی ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و چارەسەری پرسی کورد و گوتی: "پێویستە ئەم چالاکییە مەزنتر بکرێت و ئەنجامگیرتر بکرێت. پێویستە ڕێکخستنی خۆمان مەزنتر بکەین".
ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەری کەجەکە زوبەیر ئایدار قۆناغی هەڵمەتی ١ ی حوزەیرانی نرخاند و ڕایگەیاند هەڵمەتی ئازادی، هەڵمەتێکی مێژووییە و دۆستانی گەلی کورد بە خۆشەویستییەوە بەرگری لە ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان دەکەن، گوتی: "بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ لە چەندین وڵاتی جیهانەوە نامە و داخوازی دەنێردرێت".
لەکاتی قسەکانی ئایدار، بەشداربووان پۆستەری ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و درووشمی "بژی سەرۆک ئاپۆ" و بێ سەرۆک ژیان نابێ"یان بەرزکردەوە.
زوبەیر ئایدار تیشکی خستەسەر بەرخۆدانی ژنان و گەنجانی گەلی کورد، بەتایبەت بەرخۆدانی گەریلا لە تونێلەکانی شەڕدا دژی چەکی کیمایی و قەدەغەکراو، گوتی: "وەرن لەدەوری ئەوان یەکبگرین، وەرن ببینە ڕێهەڤاڵی ئەوان".
ئایدار ڕایگەیاند پێویستە تێکۆشان پێش بخرێت و گوتی: "ڕێبەر ئاپۆ و هەڤاڵەکانی لە هیچەوە شتێکیان ئافراند و ڕادەستی ئێمەیان کرد. پێویستە ئێمە پێشی بخەین، هەرگیز ناتوانن لەناومان ببەن. تێکۆشانمان دەوڵەتی تورکی خستۆتە قەیرانەوە. هەرچی دەڵێن، با بڵێن، تێکۆشانی ئازادی سەردەکەوێت".
پاش خوێندنەوەی ڕاپۆرت و نرخاندنی کار و چالاکییەکانی پێشوو، دەنگ لەسەر پەیڕەوی جەدەکە-سە درا. پاشان دیلان چەتین کایا و جەمال ئۆزدمیر وەک هاوسەرۆک هەڵبژێردران و گوتیان: "کاردەکەین بۆ ئازادی ڕێبەر ئاپۆ و شایستەبوون لە ئاستی تێکۆشەران".
لە کۆنگرەکەدا خەڵات بەخشرایە مەجلیسی گەلی کوردی ژنێڤ کە هەموو چوارشەمەیەک لە ٢٧ ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٠ ـەوە لەبەردەم نوێنەرایەتی نەتەوە یەکگرتووەکان لە ژنێڤ چالاکی دانیشتن ئەنجام دەدەن.