جەنگاوەران هەبەدەهە لە کۆجاعەلی ئۆتۆمبێلێکیان سوتاند

جەنگاوەرانی ئاخین گاباری هەبەدەهە رایانگەیاند کە لە باشیسکەلەی کۆجاعەلی ئۆتۆمبێلی 'کەسێکی فاشیست'یان سوتاندووە.

جەنگاوەرانی ئاخین گاباری هەبەدەهە راگەیەندراوێکیان بڵاوکردەوە و رایانگەیاند، "وەک وەڵامێک بۆ ئۆپراسیۆنە سەربازیە بەرفراوانەکانی سوپای داگیرکەر کە لە باکوری کوردستان لە دژی گەریلا دەستیپێکردووە، لە شەوی ١٩ی حوزەیراندا لە باشیسکەلەی کۆجاعەلی ئۆتۆمبێلی کەسێکی فاشیستیان سوتانووە.

لە راگەیەندراوەکەدا ئەوەش خراوەتەڕوو کە ئۆتۆمبێلەکە بەتەواوەتی سوتاوە و لەناوچووە.

هـ . ب