جەنگاوەرانی هەبەدەهە چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی شێخ مووسی هەبەدەهە ڕایانگەیاند لەدژی ئۆپراسیۆنە داگیرکارییەکانی دەوڵەتی تورک، لە ئاتاشەهیری ئەستنەبول ئاگرییان لە ناوەندێکی بازاڕیکردن بەرداوە.

لە ڕاگەیاندراوەکە جەنگاوەرانی شێخ مووسی هەبەدەهەدا ڕاگەیاندراوە لە ٢١ی حوزەیران بە تەکنیکی تایبەت ئاگرییان لە ناوەندی 'Moon Event' و چەند ئۆفیسێکی فرۆشتن لە ئاتاشەهیری ئەستەنبول بەرداوە و زیانێکی زۆری مادی لە بازاڕەکە کەووتوە.

هەر لە ڕاگەیاندراوەکەدا هاتووە: "وەک جەنگاوەرانی هەبەدەهە هۆشیاری دەدەینە دەوڵەتی تورک تا ئەو کاتەی بەردەوامبێت لە ئۆپراسیۆنە سیاسی و سەربازییەکانی لە کوردستاندا، لە شارەکانی تورکیادا چالاکیەکانمان بەرەدوام دەبێت. هەر شتێک بە ڕاستەوخۆ و ناڕاستەوخۆ پشتیوانی بداتە پلانە قێزەونەکانی ڕژێمی چەتەی ئاکەپە-مەهەپە، ئەوا دەبێتە ئامانجی چالاکیەکانمان."