جەنگاوەرانی هەبەدەهە کارگەیەکی رستن و چنینیان دایەبەر ئاگر
جەنگاوەرانی ئیبراهیم کایپاکایای هەبەدەهە لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا کارگەیەکی رستن و چنینیان دایەبەر ئاگر.
جەنگاوەرانی ئیبراهیم کایپاکایای هەبەدەهە لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا کارگەیەکی رستن و چنینیان دایەبەر ئاگر.
جەنگاوەرانی ئیبراهیم کایپاکایای بزوتنەوەی شۆڕشی یەکگرتووی گەلان (هەبەدەهە) رایانگەیاند، "٨ی ئایار لە ناوچەی ئینەگۆلی بورسا نزیکەی کاتژمێر ٠٦:٠٠ کارگەیەکی رستن و چنینمان لە ناوچەی رێکخستنی پیشەسازی دایەبەر ئاگر، لە ئەنجامی ئاگرەکەدا زیانێکی گەورە بە کارگەکە کەوت".
لە راگەیەندراوەکەی هەبەدەهەدا هاتووە: "ئەو چالاکیە وەک وەڵام لە بەرامبەر ئۆپراسیۆنی سەربازی لە دژی گەریلاکانی ئازادی ئەنجامدراوە. لە دژی هێرشەکانی نکۆڵی و سڕینەوەیە، هەموو یەکینەکانمان و گەلەکەمان دەستپێشخەری دەگرنە دەست و لە دژی دوژمن دەکەونە جموجۆڵەوە.
رۆژ، رۆژی شکاندنی گۆشەگیری، مسۆگەرکردنی ئازادی رێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان و رۆژی پاککردنەوەی کوردستانە لە داگیرکەران".
هـ . ب