جەنگاوەرانی هەبەدەهە لە ئیستەنبوڵ ئاگریان لە کۆگایەکی مادەی هۆشبەر بەردا
جەنگاوەرانی بەرکین عەلوانی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئۆکمەیدانی ئیستەنبوڵ ئاگریان لە کۆگایەک بەرداوە، کە کاری ماددە هۆشبەرەکانی تێدا دەکرا.
جەنگاوەرانی بەرکین عەلوانی هەبەدەهە رایانگەیاند، کە لە ئۆکمەیدانی ئیستەنبوڵ ئاگریان لە کۆگایەک بەرداوە، کە کاری ماددە هۆشبەرەکانی تێدا دەکرا.
لە راگەیەندراوێکدا جەنگاوەرانی هەبەدەهە رایانگەیاند، "لە ئۆکمەیدانی ئیستەنبوڵ لە گەڕەکی م.شەکەوت پاشا کۆگایەک دەستنیشان کراوە کە کاتی ماددەی هۆشبەری تێدا دەکرێت، یەکینەکانمان لە ١٦ی ئایردا ئاگریان لەو کۆگایە بەردا. "
لە راگەیەندراوەکەدا هەروەها داوا لە بنەماڵە وڵاتپارێز و شۆڕشگێڕەکان کراوە کە لە دژی گەمە چەپەڵەکانی دەوڵەت خاوەنداری لە منداڵەکانیان بکەن.
هـ . ب