جەنگاوەرانی ماک، لە گەڤەر بە تەقەمەنی دژی پۆلیس چالاکیان ئەنجامدا

جەنگاوەرانی ماک ڕایگەیاند کە لە چوارچێوەی "سەفەربەری چالاکییەکان دژی ئۆپەراسیۆنە سەربازی و سیاسییەکان لەکوردستان و تورکیا" بە تەقەمەنی دەستی لە گەڕەکی ئۆرمان و کشلا لە گەڤەر دژی پۆلیس چالاکییان ئەنجامدا.

جەنگاوەرانی ئازادی کوردستان (ماک) ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە و سەبارەت بە چالاکییەکانی ئەم زانیاریانەی خوارەوەی بڵاوکردەوە:

"شەوی ٤ی حوزەیران، سەعات ١٢ی شەو جەنگاوەرەکانمان لە گەڤەر لەدژی پۆلیسی دەوڵەتی تورک چالاکییەکیان ئەنجامدا، جەنگاوەرەکانمان لە گەڕەکی ئۆرمان دژی پۆلیسی فاشیست کە بە ئیرادەی گەلەکەمان یاری دەکەن و هێرش دەکەنە سەر گەلەکەمان بە درێژایی شەو دژی پۆلیس شەڕیان کرد. جەنگاوەرەکانمان بە بۆمب و تەقەمەنی دەستی پۆلیسیان کردە ئامانج و بۆ ماوەیەکی زۆر ڕێگرییان لە هاتنی هێزی دوژمنیان کرد بۆ ناو گەڕەکەکان. لەئەنجامی چالاکییەکاندا زرێپۆشەکان گورزیان بەرکەوت و جەنگاوەرەکانمان بە ناوی پاراستنی ئیرادەی گەلەوە، درێژەیان بە بەرخۆدانیان دا.

شەوی ٤ی حوزەیران، جەنگاوەرەکانمان لە گەڕەکی کشلای گەڤەر چوونە مەیدانەکان و دژی پۆلیسی داگیرکەری تورک شەڕیان کرد. جەنگاوەرەکانمان لە دژی کودەتای سیاسی دەستیان کرد بە چالاکی کرد و بە بۆمب و تەقەمەنی دەستکرد وەڵامی هێرشی پۆلیسیان دایەوە. بۆ ماوەیەکی زۆر جەنگاوەرەکانمان بەردەوام بوون لە چالاکییەکانیان و بەرگریان لە ئیرادەی ئازادی گەل کرد، لە ئەنجامدا پۆلیسی فاشیست شکستی هێنا.

جەنگاوەرەانی ماک ڕایگەیاند کە دژ بە 'ئەردۆغان و چەتەکانی' چالاکییەکانیان بەردەوام دەبێت و وتی: "لەم کاتەوە بەدواوە هەموو چالاکیەک کە لە کوردستان ئەنجام بدرێت ڕەوایە. داوا لە هەموو گەنجانی بوێری کورد و جەنگاوەرانمان دەکەین، هەر چالاکیەکە لە دژی هێزە دڕندە و داگیرکەرەکانی دەوڵەتی تورک بکرێت ڕەوایە و نابێت کەس لێ بکشێتەوە. پێویستە هەر گەنجێکی کورد بە ڕۆحی تێکۆشان و بەرخۆدانی ڕێبەر ئاپۆ بچێتە مەیدانەکان و بەشداری لە سەفەربەری چالاکییەکان دژی عەقڵیەتی ئەم دەوڵەتە بکەن."