بە دیمەن

جەژنی زمانی کوردی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان پیرۆزکرا

لە چالاکی دانیشتن کە هەموو چوارشەممەیەک لە شاری ژنێڤی سویسرا بەردەوامە، ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا.

چالاکی لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان

چالاکی دانیشتنی کوردستانیان بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەبەردەم نەتەوە یەکگرتووەکان لە شاری ژنێڤی سویسرا بەردەوامە. لە چالاکی دانیشتن کە لە ٢٥ ی کانوونی دووەمی ٢٠٢١ ـەوە بەردەوامە، ئەم هەفتەیە ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردی پیرۆزکرا.

کوردستانیان بە ئامانجی شەرمەزارکردنی گۆشەگیری دژی مرۆڤایەتی و یاسای نێونەتەوەیی لەدەوری خێمەکەی گۆڕەپانی نەیشن چالاکی دانیشتنیان ئەنجامدا.

لە کۆمیتەی چالاکییەکە، تەکین بایداغ قسەی کرد و ڕایگەیاند ٣ ساڵە زانیاری دەربارەی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان نیە و بانگەوازی لە ڕێکخراوە نێونەتەوەییەکان و بەتایبەت سی پی تی کرد ئەرکی خۆیان جێبەجێ بکەن، بایداغ دووپاتی کردەوە، هەرگیز گەلی کورد تێکۆشانی بۆ ئازادی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان ناوەستێنێت، دووپاتی کردەوە چالاکییەکانیان بەردەوام بێت.

بایداغ جەژنی زمانی کوردی لە کوردانی چوار پارچەی کوردستان پیرۆز کرد و ڕایگەیاند پێویستە لە هەموو هەلومەرجێکدا بە کوردی بدوێین.

لە چالاکییەکەدا بەبۆنەی ١٥ ی ئایار جەژنی زمانی کوردییەوە، بانگەوازی کرد بۆ بەشداربوون لە چالاکییەکەی ناوەندی جڤاکی کوردی دیموکراتیک.