کۆبوونەوەی دادپەروەری و ئازادی: تێکۆشانمان بەردەوام دەبێت
لە کۆبوونەوەی دادپەروەری و ئازادی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ پیشاندرا و گوترا: "تا بەدیهاتنی ئازادی درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
لە کۆبوونەوەی دادپەروەری و ئازادی ناڕەزایەتی بەرامبەر بڕیارەکانی دۆزی کۆبانێ پیشاندرا و گوترا: "تا بەدیهاتنی ئازادی درێژە بە تێکۆشان دەدەین".
لە ناوچەی ئەنتاکیای هاتای لە چوارچێوەی چالاکی "کۆبوونەوە و دادپەروەری" قوربانیانی کۆمەڵکوژی ڕەحیانلی یادکرانەوە، هاوسەرۆکی کۆنگرەی دیموکراتیکی گەلان (هەدەکە) ئەسەنگوڵ دەمیر، هاوسەرۆکی گشتی پارتی بنیاتنانەوەی سۆسیالیستی (سەیەکەپە) مەرتجان تیتز، پەرلەمانتارانی دەم پارتی عەلی بۆزان و زەینەب ئۆدوندوجو و سەباحەت ساریتاش و چەندین هاوڵاتی بەشداربوون، یادەکە لە شەقامی ساکریا ئەنجامدرا.
لە یادەکە لافیتەی "بژی بەرخۆدانی زیندان" و "دادگای ئیستقلال سەرنەکەوت و ئێوەش سەرناکەون" و "ئێمە کۆمەڵکوژی ڕەحیانلی لەیاد ناکەین" و "ئەوانەی دەیانگوت کۆبانێ کەوت، با بزانن کۆبانێ شکۆی ئێمەیە" و درووشـمیان بەرزکردەوە.
هاوسەرۆکی دەم پارتی هاتای، سەحەر جەوهەرئۆغلو قوربانیانی بیرهێنایەوە و ڕایگەیاند لێپرسینەوە لە بکوژان دەکەن.
پەرلەمانتاری دەم پارتی زەینەب ئۆدوندوجو ڕایگەیاند بکوژانی کۆمەڵکوژییەکە دادگایی نەکران بۆیە کۆمەڵکوژی لە ئامەد و پیرسوس و دیلۆک و ئەنقەرە ڕوویاندا، دووپاتی کردەوە ئاکەپە-مەهەپە لەم کۆمەڵکوژییە بەرپرسن و داوای کرد سیاستمەدارانی زیندانی دۆزی کۆبانێ ئازاد بکرێن، داوای کرد تاوانبارانی کۆمەڵکوژییەکان دادگایی بکرێن.
هاوسەرۆکی سەیەکەپە مەرتجان تیتز کۆمەڵکوژی ڕەحیانلی کە پێش ١١ ساڵ ڕوویدا، بیرهێنایەوە و کۆمەڵکوژییەکانی شەرمەزار کرد. داوای کرد سیاسەتمەدارانی دۆزی کۆبانێ ئازاد بکرێن و دووپاتی کردەوە، هەتا بەدیهاتنی ئازادی درێژە بە تێکۆشان دەدەن و پاشەکشە ناکەن.
دواتر ناوی یەک بە یەکی سیاسەتمەدارانی زیندانیکراو یادکرانەوە و چالاکییەکە کۆتایی هات.