سیستەمی گۆشگیری لە ئیمراڵی
ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لەژێر گۆشەگیری چڕی ئیمراڵیدایە، بە هەموو شێوەیەک بە پاساوی سزای دیسپلین ڕێگری دەکرێت لە چاوپێکەوتن. بۆ ماوەی ٣٨ مانگە بە هیچ شێوەیەک زانیاری لەبارەیەوە بە دەست ناهێنرێت. پەرلەمانتاری ئامەدی دەم پارتی خالیدە تورکئۆغلۆ باسی لە گۆشەگیری سەر ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان کرد و نرخاندی بۆ سیاسەتی ڕژێمی ئاکەپە-مەهەپە کرد.
خالیدە لەسەرەتادا باسی لەوەکرد گۆشەگیریی بە هەموو کایەکانی ژیاندا بڵاوبووەتەوە و وتی: "دەسەڵاتداری ئاکەپە-مەهەپە هێمای ئەم سیستەمەن لەم وڵاتەدا، سیاسەتی چەپەڵیان کە بە کۆدی نەتەوە-دەوڵەت بەڕێوەی دەبەن، بە گۆشەگیری ڕەها لە گرتووخانەی ئیمراڵی زیاتر بەرجستەبووە. ئەم ڕژێمە فاشیستە بەپێی سیاسەتەکانی نەژادپەرستی و نەتەوەپەرستی ساڵانێکە تێکۆشانی ئازادی گەلی کورد تاوانباردەکەن و هەوڵدەدەن ڕەوایەتی بدەن بە هێرشەکانیان. لەو ڕووەوە قڕکردنی ناسنامە، کولتور و زمانی گەلی کوردییان کردووە بە بنەمای سیاسەتی خۆیان. ئەم سیاسەتە ئیمپریالیستیە کە ماوەی ٢٢ ساڵە بەڕێوەدچێت وڵاتی خستۆتە ناو قەیرانی هەمەلایەنەوە و ڕۆژ بە ڕۆژ دەسەڵاتداری بەرەو لاوازبوون دەبات. ئەمەش وای لە ڕژێمی دەسەڵاتداری کردووە جارێکی تر گەلی کورد، ژن، گەنج، کرێکار و گەلانی بندەست بکاتە ئامانج. گۆشەگیری سەختی دوورگەی ئیمراڵی لە سەر بەڕیز ئۆجلانیش ناتوانرێت لەم ئامانجەیی دەسەڵاتداری جیابکرێتەوە."
ئەندێشەکانی عەبدوڵا ئۆجالان لەلایەن هەموو بەشێکی کۆمەڵگەوە پەسەندکراوە
خالیدە تورکئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا ئەقڵی دەوڵەتی تورک دەیەوێت ئاستەنگی بۆ بڵاوبوونەوەی ڕوانگەکانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵا ئۆجالان لە جیهاندا ساز بکات، بۆ ئەمەش گۆشەگیری قوڵترکردۆتەوە و وتی: "لەبەری ئەوەی بیرۆکەی ژیانی ئازاد و یەکسانی گەلان لە دەوری پارادایمی ئازادیخوازی ژن، دیموکراتیک و ئیکۆلۆژیی بەڕێز ئۆجالان لەم خاکەدا جێبەجێدەبێت، گۆشەگیرییەیان سەختترکردووە. چارەسەری لە دژی ئەو هێزانەی بۆ پرسەکانی کورد، ناچارەسەری دەسەپێنن، ئافراندنی ڕێگای سێهەمە و ئەم بیرۆکەیش لەناو گەلدا قبووڵکراوە. بڵاوبوونەوەی ئەم بیرۆکەیە بەواتای هەڵوەشاندنەوەی سیاسەتی نەژادپەرستی، نەتەوەپەرست، نەژادپەرستییەکانی دەسەڵاتداری فاشیست دێت. پێویستە زۆر بە ڕوونی بووترێت ئەو شتەی دەیانەوێت لە ئیمرڵیدا گۆشەگیر بکرێت چیە."
ئەقڵێتی دەوڵەت لە ناودەچێت
خالیدە تورکئۆغلۆ ئاماژەی بەوەدا گۆشەگیری لەسەر گەلی کورد ڕۆژ بە ڕۆژ قورستر دەکرێت و وتی: "بۆ ڕەوایتیدان بە سیاسەتی خۆیان، ناچارەسەری پرسی کورد دەسەپێنن، گۆشەگیری قورستر دەکەن. چونکە لابردنی گۆشەگیری بەمانای ئەوەدێت بیرۆکەی دیموکراسی، یاسایی، یەکسانی و ئازادی بەشێوەیەکی باشتر بگات بە گەلان. بەواتای وەستانەوەیە لە بەرامبەرتاوانە دژە مرۆڤایەتییەکان، ئاشکرابوونی ڕاستیەکان لەسەر ئەم خاکە. ئەقڵی دەوڵەت کە بە ڕێگەیی نایاساییەوە درێژە بەخۆی دەدات. بە جەختکردەوە لە گۆشەگیری بەرەو لێواری لەناوچوون دەڕوات. وەک بینیمان لە هەڵبژاردنەکانی ٣١ی ئادارد چۆن شکستی هێنا."
سیاسەتی ڕێگەی سێهەمین
خالیدە تورکئۆغلۆ ئاماژەی کرد بە بەرخۆدانەکانی زیندانیانی سیاسی لە گرتووخانەکاندا کە ماوەیەکی زۆرە بەردەوامە و وتی: "لەم چوارچێوەیەدا تاکو داخوازییەکانی زیندانیان چڤاکی نەبێتەوە، گوشارێکی جڤاکی نەکرێت، مرۆڤ ناتوانێت چاوەڕوانی ئەوە بێت، کە ڕژێمی فاشیست هەنگاوێک بەرەو دواوە بنێت. دەبینی ڕژێم لە جێگەی جێبەجێکردنی داخوازی زیندانیان، بە پێچەوانەوە گۆشەگیری سەختتردەکات. لە پێناو قەرەبووکردنەوەی شکستەکانی هەڵبژاردندا کۆنسێپتی نوێی شەڕی هێناوەتە کایەوە. ئۆپراسیۆنی سەربازی لەسەر ڕۆژئاوا و باشوور دەکات، بێگومان نابێت ئەمە بە جیاواز ببینرێت. بۆیە پێویستە لە دژی ئەم نایاساییانە ڕۆشنبیران، نوسەران، ئەکادیمی، ژن، گەنج، کرێکار و هەموو بندەستان لە دژی گۆشەگیری تۆڕێکی بە هێزی تێکۆشان بونیات بنێن. بە گردبوونەوەیان لە سیاسەتی ڕێگەی سێهەمیندا، بە دامەزراندی یەکێتیەکی بەهێزی دژ بە شەڕ، دەتوانرێت گۆشەگیری بشکێندرێت."