خانەوادە و پارێزەران بۆ ئەوەی رێبەری گەلی کورد ببینن، داوای چاوپێکەوتنیان کرد

خانەوادەی عەبدوڵلا ئۆجالان رێبەری گەلی کورد و پارێزەرانی بۆ ئەوەی لە ئیمڕالی چاویان بە رێبەر ئۆجالان بکەوێت، سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

هەر یەک لە مەزلۆم دینچ، ئیبراهیم بیلمەز، نەورۆز ئویسال و سەربای کۆکلو پارێزەرانی ڕێبەری گەلی کورد عەبدوڵلا ئۆجەلان بە مەبەستی چاوپێکەوت، جارێکی دیکە سەردانی داواکای کۆماری بورسەیان کرد.

لەلایەکی دیکەوە و بە هەمان ئامانج، محەمەد ئۆجالان برای رێبەری گەلی کورد و پارێزەرەکەی مەزڵوم دینچ، هەروەها خانەوادەی زیندانیەکانی دیکەی ئیمڕالی بۆ چاوپێکەوتن سەردانی داواکاری کۆماری بورسەیان کرد.

دەوڵەتی تورک وڵامی داواکاری خانەوادە و پارێزەران نادایەوە.

ڕێبەری گەلی کورد کۆتا جار ٢٥ی ئازاری ئەمساڵ لەگەڵ براکەی لە ڕێگەی تەلەفۆنەوە قسەی کردبوو بەڵام پەیوەندیەکە لە نیوەدا پچڕابوو.

هەر یەک لە پارێزان ساریجا و نەورۆز یوساڵ لە دوای ٨ ساڵ لە ٢ و ٢٢ مانگی پێنج و ١٢ و ١٨ مانگی شەش و ٧ی مانگی ٨-ی ٢٠١٩ توانیبویان موەکیلەکەیان ببینن، لەو ڕۆژە بەدواوە هەموو ئەو سەردانانەی پارێزەران کە دەیکەن، لە لایەن سەرۆکایەتی دادگای بورساوە وڵام نادرێنەوە.

ف.ق